كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی داهاتو ڤاكسینی دژ به كورونا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
دكتۆر شوان كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كوالیتی له كۆمپانیای پایۆنێر:” به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌رهه‌م هێنانی فاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له سه‌ره‌تای مانگی 4 ماده خاوه‌كه بگاته كوردستان و به‌رهه‌م هێنانی ده‌ست پێده‌كه‌ین.
دكتۆر شوان گوتی:” پاش گەیشتنی مادهخامهكه له چه‌ند ڕۆژێكی زۆر كه‌مدا ده‌توانین ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م بهێنین، چونكه به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه، ته‌واوی جیهازه ته‌ندروستییه‌كانمان، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ی گه‌یه‌نینه نه‌خۆشخانه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وكرد:” هێشتا بڕیاریان نه‌داوه ناوی ڤاكسینه‌كه له كوردستان به‌رهه‌می ده‌هێنن چه‌ند ناوێكی لێ بنێن، به‌ڵام پاش به‌رهه‌م هێنانی به فه‌رمی ڕای گه‌یه‌نین.
زانیاری دا‌و و گوتی:” پلانمان داناوه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌شی زیادی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رهه‌م بهێنین، به‌بێ به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشخانه‌كانی خۆمانی ده‌ده‌ین، به‌شێك ده‌بێت له‌و بهرپرسیارهتیهمان كه له‌م دۆخه‌ی به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان بوه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی هاوكاری هاونیشتیمانهكانی خۆمان ده‌كه‌ین.