كۆرۆنا بازرگانی كوردستانی بۆ نیوه دابه‌زاندووه
ئه‌ڤرۆ نیوز، عه‌زیز هه‌ورامی:
بڵاوو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ئاستی بازرگانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ خوار نیوه دابه‌زییوه داهاتی گومرگیش بۆ نیوه زیاتر دابه‌زیوه.
ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی كوردستان، به ئه‌ڤرۆ نیوزی ڕاگه‌یاند:” له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران 50% ئاڵ‌و گۆڕی بازرگانی كه‌میی كردووه ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ری كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی به رۆكی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه”.
ساماڵ عه‌بدولره‌حمان وتیشی:” به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆناخی سه‌ره‌تایی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕه‌وشی بازرگانی باشتر بووه، وه له‌گه‌ڵ باشتربوونی ڕه‌وشی بازاڕ و كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ئاسایی بونه‌وه‌ی مووچه ئه‌وه ئاستی بازرگانی باشتر ده‌بێت، كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی خواست له‌سه‌ر كاڵاكان له بازاڕ دابه‌زیوه، به‌تایبه‌ت كهمالیاتهكان جوڵه‌ی بازرگانیان كه‌م بوه‌ته‌وه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا :” هاوڵاتییان زیاتر له بازاڕه‌كان خواستیان له‌سه‌ر ئه‌و پێداویستیانهییه ڕۆژانه پێویستیانه جوڵه‌ی بازرگان‌یش زیاتر له‌و كاڵایانه‌یه هاوڵاتییان ڕۆژانه به‌كاری ده‌هێنن”.
ناوبراو زیاتر زانیاریداو گوتی:” له‌گه‌ڵ دابه‌زینی جووڵه‌ی بازرگانی داهاتی گومرگیش بۆ نیوه دابه‌زیوه، ئه‌م دابه‌زینی جوڵه‌ی بازرگانییه جیهانی گرتووه‌ته‌وه نه‌ك ته‌نها كوردستان”.