نێچيرڤان بارزانى: باشتركرنا ره‌وشا ئێزديان كارێ هه‌موو لايه‌كى يه
ئه‌ڤرۆ نيوز:
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرێن هه‌رێما كوردستانێ د په‌يامه‌كێ دا ب هه‌لكه‌فتا چارساليا كاره‌ساتا كۆمه‌لكوژى و ره‌ڤاندنا ب هزاران ئێزديان ژ لايێ داعش ڤه، ديار دكه‌ت كو دێ به‌رده‌وام بن ل سه‌ر رزگاركرن و پووته‌دان ب رزگاركرنا ئه‌وان ره‌ڤانديێن هه‌تا نوكه نه‌هاتينه رزگاركرن و د به‌رزه نه.
دايه زانين ژى كو ئه‌و دێ گرنگيێ ده‌نه باشتركرنا كاودانێن ژيانا وان. د هه‌مان ده‌م ژى دى دا داخواز دكه‌ت حوكمه‌تا فيدرالا عيراقێ ب زوورى كاودانێن ده‌ڤه‌ران شنگال ئاسايى بكه‌ت و ب ئه‌ركێ خوه يێ ئاڤه‌دانكرنا ده‌ڤه‌رێ ب جهـ بينيت، داخواز ژ كۆمه‌لگه‌ها نێڤده‌وله‌تى دكه‌ت كو ئه‌و كۆمه‌لكوژى ب ره‌نگه‌كێ فه‌رمى ب جينوسايد بهێته ناساندن و پشكدار بن د باشتركرنا ژيانا خه‌لكێ شنگال دا.
ئه‌ڤه ژى ده‌قێ په‌ياما نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرێن هه‌رێما كوردستانێ يه:
پەیامی ساڵیادی کۆمەڵکوژی و ڕفاندنی ئێزدییان
ئەمڕۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئێزدییانە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە. ئەو کۆمەڵکوژییە وەک یەکێک لە دڕندانەترین کۆمەڵکوژییەکانی سەدەی بیستویەک کەوتە مێژووی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتییەوە.
لەو ھێرشەدا بۆ سەر دەڤەری شنگال 1293 کەسی سیڤیلی دەڤەری شنگال شەھید کران، ھەروەھا 6417 ئێزدیش ڕفێندران کە زۆربەی زۆریان منداڵی کچ و ئافرەتن و 2745 منداڵیش بێ دایک‌وباوک بوون. دەیان پەرستگەی ئێزدییان وێران کران و تا ئێستا 69 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە. ئەوانە و چەندین ئامار و بەڵگەی دیکە بەسن بۆ ئەوەی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بڕیارێکی تایبەت دان بە جینۆسایدی ئێزدییاندا بنێن.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆی لە پاراستنی ئێزدییان و ھاوکاریکردنی زیاتری ئاوارەکانی دەڤەری شنگال، ھەروەھا نووسینگەی تایبەتیمان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوان کە تا ئێستا نیوەیان ڕزگار کراون و تا ڕزگارکردنی ھەموو خوشک و برا ئێزدییە ڕفێندراوەکانمان ناوەستین. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەپێی تواناکانی ھەوڵی باشکردنی ژیانی ئاوارەکانی دەڤەری شنگال دەدات کە چەند ساڵە لە دۆخێکی ناخۆشی ئاوارەییدا دەژین.
لەو ڕۆژە خەمناکەدا بە پێویستی دەزانین حکوومەتی فیدرالیی عێراق دەستبکات بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی دەڤەری شنگال و بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆی لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان.
ھەروەھا داوا لە دەوڵەتانی ئەندام لە ھاوپەیمانیی دژی داعش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی دەکەین بەشدار بن لە ئاوەدانکردنەوەی دەڤەری شنگال و باشکردنی ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە جینۆسایدکردن و لێکەوتەکانی و خراپیی گوزەران، ژیانی ئەوانی تەواو ناخۆش کردووە. ئاوەدانکردنەوە و باشکردنی ژیانی خەڵکی دەڤەری شنگال ئەرکێکی ھاوبەش و ھەمەلایەنەیە.
لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز بۆ قوربانیان و گیانی پاکی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنوێنین کە لەپێناو ڕزگارکردنی شنگالدا شەھید بوون و تێکشکاندنی داعش لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا لە شنگالەوە دەستیپێکرد.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
3/8/2018