نێچيرڤان بارزانى به‌حس ل قووناغا داهاتى دكه‌ت
ئه‌ڤرۆ نيوز:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكێ حوكمه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا هاتنا جه‌ژنا نه‌ورۆزێ، په‌يامه‌كا پيرۆزباهيێ ئاراسته‌ى نه‌ته‌وا كورد و گه‌لێن ده‌ڤه‌رێ كر و راگه‌هاند: هيڤيدارم هه‌موو لايه‌نێن كوردستانى پێكڤه ب روونن و هه‌موو كێشێن خوه د رێيا دانوستاندنێ دا چاره بكه‌ن، چونكو قووناغا داهاتى پێدڤى ب ئێكرێزيهكا زۆره”.
ده‌قێ په‌ياما نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكێ حوكمه‌تا هه‌رێما كوردستانێ:
جه‌ژنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پیرۆز ده‌كه‌م. جه‌ژنی هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵه كورده ئێزدیانه پیرۆز ده‌كه‌م، كه هێشتا كه‌سوكاره‌كانیان له ده‌ست داعشدا ماون و هیوادارین جه‌ژنی داهاتوو ئه‌وانیش له كوردستان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن.
جه‌ژنی یه‌ك به یه‌كی هه‌موو پێشمه‌رگه خۆڕاگر و ئازاكانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم: ئێوه به سه‌ركه‌وتنتان به‌سه‌ر داعشدا، نه‌ورۆزتان به ئازایه‌تی و داستانێكی دیكه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
به‌داخه‌وه شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی؛ كاریگه‌ریی نه‌رێنى له‌سه‌ر دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى دروست كردووه، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ینه هه‌موو گه‌لی كوردستان كه ئه‌م قه‌یرانه‌ش تێده‌په‌ڕێنین، تیرۆر ده‌شكێنین و كوردستان له پێشكه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه، هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان پێكه‌وه دابنیشن و هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه قۆناغی داهاتوو پێویستی به یهكڕیزییهكی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌ركه‌وین، كوردستان بپارێزین و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
20ى ئازارى 2016