نێچيرڤان بارزانى ته‌قاندنا موزهخانا مووسل شه‌رمزار كر
ئه‌ڤرۆ نيوز:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكێ حوكمه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، د راگههاندنامهكێ دا راگه‌هاند ته‌قاندنا موزهخانا مووسل ژ لايێ چه‌كدارێن داعش ڤه شه‌رمزار كر و راگه‌هاند كو ئه‌وان سه‌لماند كو ئه‌و رێكخراوا تيرۆرستى مه‌ترسيه بۆ سه‌ر مێژوو و شارستانيهتا هه‌موو جيهانێ.
ئه‌ڤه ژى راگه‌هاندنێ يه:
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
ئه‌مڕۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق و كوردستان، به دیمه‌نه‌كانی وێرانكردنی مۆزه‌خانه‌ی شارستانیی مووسڵ، خه‌مبار بوو. ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه ئه‌و په‌یكه‌ر و شوێنه‌واره مێژووییانه‌ی تێكدا كه هه‌ڵگری مێژووی سه‌دان ساڵی پێش زایین بوون.
وێرانكردنی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه و تێكدانی ئه‌و شوێنه‌وارانه، زیانگه‌یاندنێكی زۆر گه‌وره بوو به شارستانیه‌تی هه‌موو جیهان. له‌و باوه‌ڕه‌شداین هه‌موو جیهان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا خه‌مگین ده‌بێت بۆ له‌نێوبردنی ئه‌و هه‌موو شوێنه‌واره مێژووییانه‌ی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا، ئاشوورییه‌كان، كلدانییه‌كان، میدییه‌كان و چاخه كۆنه‌كانی ئیسلام، ئه‌وه زیانێكی زۆره بۆ میراتی مرۆڤایه‌تی. ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی داعش جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی ده‌رخسته‌وه، كه ته‌نیا دژی مرۆڤ نییه، به‌ڵكو دژی هه‌موو میرات و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و شارستانیه‌تی گه‌لانیشه.
ئێمه لێره‌دا وێڕای به توندی شه‌رمه‌زاركردنی وێرانكردنی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی كه نیشانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی ناوچه‌كه بوو، له هه‌مان كاتدا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی پارێزگاری مووسڵ، بۆ ئه‌وه‌ی داوا له ڕێكخراوی یوونسكۆ و هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه بكه‌ین، ڕێگه له ده‌رچوونی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه بگرن، كه ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش پێش وێرانكردنی مۆزه‌خانه‌كه، له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی دزیون، چونكه ئه‌وانه به‌شێكن له سامانی گرنگی عێراق و ناوچه‌كه‌مان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان