هه‌ڵه‌بجه‌: داوا ده‌كرێت مۆنه‌مێنتێكی نوێ دروست بكرێت

هه‌ڵه‌بجه‌: داوا ده‌كرێت مۆنه‌مێنتێكی نوێ دروست بكرێت

 
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
به‌هۆی ڕه‌شه‌بای به‌هێز زیانی گه‌وره‌ به‌ر مۆنه‌مێنتی یادگاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنه‌مێنتی شه‌هیدان ده‌ڵێ، پڕۆژه‌مان هه‌یه‌ له‌پاڵ ئه‌م مۆنه‌مێنته‌ مۆنه‌مێنتێكی تری گه‌وره‌ دروست بكه‌ین.

سه‌رخێڵ غه‌فار به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنه‌مێنتی یادگاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆنه‌مێنتی یادگاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ دروست كراوه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام پێویستی به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

سه‌رخێڵ غه‌فار وتیشی:” ڕه‌شه‌بای به‌هێز زیانی به‌ مۆنه‌مێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یاندووه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و په‌نجانه‌ی له‌ سه‌رووی مۆنه‌مێنته‌كه‌ دروست كراوه‌ ته‌عبیر له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات، زیانی به‌ركه‌وتووه‌، شكاون به‌یه‌كجاره‌ چونكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش و به‌ موادی باش دروست نه‌كراوه‌، ئێمه‌ له‌ نوۆژه‌نكردنه‌وه‌ی جارێكی تر، ده‌بێت به‌ سه‌ب ئه‌و په‌نجانه‌ دروست بكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 20 ساڵه‌ مۆنه‌مێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ دروست كراوه‌، پێویستی به‌وه‌ییه‌ به‌رده‌وام به‌گشتی نۆژه‌نبكرێته‌وه‌، ئێمه‌ پڕۆژه‌كه‌یمان بۆ حكوومه‌ت به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، پاش ئاسایی بونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆنه‌مێنته‌كه‌ ده‌كه‌ین.
ناوبراو زیاتر ده‌ڵێ، هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستی به‌وه‌ییه‌ مۆنه‌مێنتێكی نوێ یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرنتر و باشتر دروست بكرێت و به‌ ڕوبه‌رێكی زۆر گه‌وره‌تر، تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی ڕێگای ته‌واوی ئه‌و ئه‌رشیفانه‌ ببێته‌وه‌ بۆ مۆنه‌مێنتی ده‌هێندرێت، وه‌ ڕۆژانه‌ هه‌زاران گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

کۆمێنتا تە