هه‌ڵه‌بجه و كرماشان ڕێكه‌وتن مه‌رزێكی نوێ بازرگانی ده‌كرێته‌وه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
ئه‌مڕۆ له مه‌رزی پشته سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و كرماشان كۆبوونه‌وه، ڕایان گه‌یاند، ڕێكه‌وتوون مه‌رزێكی نوێ بازرگانی بكرێته‌وه سه‌عاتی كاركردن له مه‌رزی پشته زیاد بكرێت.
هوشەنگ بازوەند، پارێزگاری کرماشان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕێكه‌وتنێكی نوێمان كردووه له‌وه‌ی پێوه‌ندی بازرگانی زیاتر په‌ره‌پێبده‌ین، له‌وه‌ی هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانیان چڕكه‌نه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مه‌رزه‌كان و نه‌بێته هۆكاری ست بوونی پێوه‌ندی بازرگانی.
هه‌روه‌ها وتیشی، ڕێكهوتووین كاركردنی سه‌عاته‌كانی بازرگانی له مه‌رزی پشته و شۆشمێ ته‌وێڵه زیاد بكرێت و به‌پێ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی هه‌شمانه مه‌رزی سازان بكرێته‌وه ئێمه ئێستا ئاماده‌ین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان پارێزگاری كرماشان و هه‌ڵه‌بجه واژو ده‌كرێت ده‌بێته پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئێران كه ناوه‌نده‌كه‌ی پارێزگای كرماشانه.