وته‌بێژی یه‌كێتی: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی یه‌كلای ناكاته‌وه‌

وته‌بێژی یه‌كێتی: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی یه‌كلای ناكاته‌وه‌

ئه‌ڤرۆ نیۆز عه‌زیز هه‌ورامی:

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 1ی شوبات ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ سلێمانی پاش چه‌ندین جار دوواخستن به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا چاوڕه‌ش كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 1ی شوبات، مسته‌فا چاوڕه‌ش وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2 بڕیاره‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ ته‌نها گفتوگۆ له‌ سه‌ر پێڕه‌وی ناوخۆی حزب ده‌كات.

زیاتر وتی، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی باس له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناكرێت و دووا ده‌خرێت بۆ كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوو.

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌هۆی بوونی ململانێ زۆر له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی حزب تائێستا نه‌ی توانیوه‌ كه‌سێك ده‌ستنیشان بكه‌ن ببێته‌ كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌كه‌ و دووای كۆچی مام جه‌لال ئه‌و حزبه‌ كه‌سی یه‌كه‌می نییه‌ و كۆنگره‌ش نه‌ی توانی كه‌سێك دیاری بكات بۆ سه‌رۆكی حزب.

کۆمێنتا تە