وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی كامیل عه‌بدولقادر ده‌كات
ئه‌ڤرۆنیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
كامیل عه‌بدولقادر ئه‌و به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاویه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه ماوه‌ی دووساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ده‌ڵێ، سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ناردووه بۆلام هه‌موو پشتیوانیه‌كی خۆی بۆ ده‌ربڕیوم.
كامیل عه‌بدولقادر تایبه‌ت به ئه‌ڤرۆ نیۆز گوتی، ئالان حمه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده و شاندێكی یاوه‌ری له وڵاتی ئه‌ڵمانیا شاری ئیسن سه‌ردانیان كردم،سڵا و هه‌واڵ پرسینی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بازانیان پێگه‌یاندم وه‌زیری په‌روه‌رده وتی، سه‌رۆكی حكومه‌ت سڵاوی هه‌یه بۆت و هه‌موو پشتیوانیه‌كی خۆی بۆت دووپات كردووه‌ته‌وه چیت پێویستبێ بۆتان ده‌كه‌ین.
كامیل عه‌بدولقادر وتیشی، وه‌زیری په‌روه‌رده وتی، سه‌رۆك وه‌زیران پێ وتووم له نزیكه‌وه له ته‌ندروستیتان بپرسم، به‌ڵێنی هه‌مو هاوكارێكیان پێدان.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كامیل عه‌بدولقادر له ڕێگه‌ی فه‌یسبووكی خۆیه‌وه په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانكرد داوای لێ‌كرد 30 هه‌زار یۆرۆی كرد بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وپاره‌ی هه‌یه بگاته 50 هه‌زار یۆرۆ له‌بانك دای بنێت، تاوه‌كو بپتوانێت خێزانه‌كه‌ی بڕۆن بۆلای، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی وه‌ڵانی داواكه‌ی دایه‌وه سی هه‌زار یۆرۆكه‌ی بۆ دابینكرد و پشتیوانی خۆشی بۆ هه‌ر شتێك بییه‌وێت بۆی ده‌ربڕی.