پارتى: يێ ده‌ستێ خوه درێژكه‌ته پارتيان، دێ كاڤه‌ندانێن دژوار هه‌بن
ئه‌ڤرۆ نيوز:
ئاخفتنكه‌رێ فه‌رميێ پارتى ديموكراتى كوردستان راگه‌هاند، باشه په‌كه‌كه ده‌ست ژ كارێن دانه‌پالا پێزانينێن نه‌دروست بينيت. ته‌كست ل سه‌ر وێ چه‌ندێ ژى دكه‌ت كو پێدڤيه ئه‌و بزانن هه‌ر كه‌س يان لايه‌ن ده‌ستدرێژيێ بكه‌ته سه‌ر كادر و لايه‌نگرێن پارتى، دڤێت چاڤه‌رێ كاڤه‌دانێن دژوارێن پارتى بن.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
ماوه‌یه‌كه چه‌ند سایت و كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌ربه په‌كه‌كه هه‌ندێ هه‌واڵ و زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و، ناوی دۆست و لایه‌نگرانی پارتیمان دێنن بۆ له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنیان. بۆیه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه هه‌ڵبه‌ستراون و دوورن له راستییه‌وه، ئامانجی په‌كه‌كه له‌و چه‌واشه‌كارییه و هێرشی راگه‌یاندنیان بۆ دوو مه‌به‌سته:
یه‌كه‌م: ره‌وایه‌تیدانه به‌و كه‌ڵه‌گایه‌تییه‌ی له گوندنشینه‌كانی ده‌كه و ناهێڵن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گوندانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌شی كه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه دووباره چۆڵ و وێران ببنه‌وه، وه‌كو ره‌فتاری ده‌یانساڵه‌یان.
دووه‌م: بۆ ناشرینكردنی پارتیمان و نیشاندانی دژایه‌تییان بۆ ئه‌و هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی، پارتی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
باشه په‌كه‌كه واز له‌م چه‌واشه‌كاریانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو بێنێت و، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان، ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی بن.
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
14/7/2016