پارێزگار بۆ لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زی سلێمانی: ئاگام له‌ داهات نییه‌

پارێزگار بۆ لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زی سلێمانی: ئاگام له‌ داهات نییه‌

 

 

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
ته‌واوی فڕاكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ ئاگایان له‌ داهاتی ناوخۆی سلێمانی نییه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێ، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پێ گوتین ته‌نها وه‌زاره‌تی دارایی ده‌زانێت داهاتی سلێمانی چه‌نده‌.

كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” داوامانكردووه‌ له‌ پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی سلێمانی داهاتی پارێزگای سلێمانی و هه‌ردوو ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ،بۆمان ئاشكرابكه‌ن ،به‌ڵام هیچ به‌رچاو ڕونێكمان پێنه‌دراوه‌ پارێزگای سلێمانی پێ گوتین، وه‌زیری دارایی ده‌زانێت داهاتی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین چه‌نده‌.

كاسترۆ مه‌عروف گوتیشی:” ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زی سلێمانی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، هیچ ئاگام له‌ داهاتی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان نییه‌ چه‌نده‌ و چۆنیش سه‌رف ده‌كرێت، ئێمه‌ ناشزانین داهاتی سلێمانی ده‌ڕواته‌وه‌ دارایی گشتی حكوومه‌تی هه‌رێم یان نا، ئه‌وه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی به‌یانێك ده‌ربكات و ڕونكردنه‌وه‌ له‌وباره‌وه‌ بدات.

هه‌روه‌ها زیاتر وتی:” عێراق پاره‌نه‌دات حكوومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی پێنادرێت ئه‌ی خێره‌ سلێمانی به‌ته‌نیا بتوانێت خۆی بێژنێت، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ به‌دوواداچونی بۆده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌وترێت شتێكی جیاییه‌ هێشتاش هیچ بڕیارێك و پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌نییه‌، ناشبینه‌ به‌شێك له‌ ململانێ سیاسی ئامانجی ئێمه‌ خزمه‌تكردنی سلێمانییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

مینا سامیی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ فڕاكسیۆنی پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زیی، به‌ ئه‌ڤرۆ نیوزی ڕاگه‌یاند:” نه‌ك داهاتی سلێمانی به‌گشتی ته‌نها داهاتی یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاكه‌ نازانین، له‌ ڕوی كردارییه‌وه‌ وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاته‌كانمان مومارسه‌ نه‌كردووه‌.

تاكه‌ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی مومارسه‌ی كردبێت ده‌نگدان بووه‌ به‌ پارێزگار و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كانی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان، یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاساكه‌ جێبه‌جێ بكرایه‌ ئه‌وه‌ ته‌واوی زانیارییه‌كانمان لاده‌بوو تایبه‌ت به‌ پارێزگای سلێمانی، مینا سامیی وای گوت.

کۆمێنتا تە