پشتى وه‌غه‌ركرنا نه‌وشيروان ئێكه‌تى داخوازه‌كا گرنگ ژ گۆڕان دكه‌ت
ئه‌ڤرۆ نيوز:
مه‌كته‌با سياسى يا ئێكه‌تى نشتيمانى كوردستان راگه‌هاندنه‌ك ب هه‌لكه‌فتا وه‌غه‌ركرنا نه‌وشيروان مسته‌فا به‌لاڤكر و تێدا داخوازا ئێكگرتنا خوه و بزاڤا گۆڕان كريه.
خۆيا ژى كريه كو ئێكگرتنا ڤان هه‌ردو لان دێ روحا نه‌وشيروان مسته‌فا شاد كه‌ت وه‌كو هه‌ڤالێ كه‌ڤنێ مام جه‌لال ته‌له‌بانى.
ده‌قێ راگه‌هاندنا مه‌كته‌با سياسى يا ئێكه‌تى نشتيمانى كوردستان:
گه‌لی ئازادیخوازی كوردستان !
هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی !
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، ئه‌مرۆ سه‌عات (8)ی سه‌رله‌به‌یانی، به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوای ته‌مه‌نێكی درێژ له‌خه‌بات و كۆڵنه‌دان و به‌رپرسیارێتی مێژوویی له‌ساڵانی په‌نجاكانه‌وه هه‌تا ئه‌مرۆ، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه، ژیان ئاوایی لێكردین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاتێكدا به‌خه‌مێكی قوڵه‌وه، له‌م رۆژه خه‌مباره‌دا، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیه‌وه، كۆچی دوایی به‌رێز (نه‌وشیروان مسته‌فا)مان زانی و به‌م بۆنه‌یه‌وه، هاوخه‌می بۆ مناڵه‌كانی و كه‌سوكارو هاوڕێبازه‌كانی، له‌هه‌مان كاتدا، بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی و هێزی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و تێكرای گه‌له‌كه‌مان، ده‌رده‌برین، دوپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا:
یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان، له هه‌لومه‌رجێكدا، به‌شكۆوه كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ دونیای نه‌مری به‌رێده‌كه‌ین، ئاشكراشه یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ساڵێكه رێكکه‌وتنی سیاسی دووقۆڵیمان هه‌یه. به‌ڵام، جێی داخه، هێشتا كۆده‌نگی نیشتمانیی لایه‌نه سیاسیه‌كان، دوای هه‌وڵێكی بێ‌وچان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتی-یه‌وه، نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجام، سه‌ره‌نجام، په‌رله‌مانیش كارا نه‌كراوه‌ته‌وه. ئێمه وه‌كو یه‌كێتی له‌م كاته‌شدا رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا:
– چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له‌ناو هێزه سیاسیه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره سیاسیه‌كان، زۆر به‌گرنگ ده‌زانین.
– كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌ركێكی نیشتمانی و یاسایی، به‌ڵكو سیاسی چاره‌نوسازیشه.
– رێكکه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، هاوكات خه‌بات بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی، گرنگیه‌كی مێژوویان بۆمان هه‌یه و یه‌كێتی بێ درێغ له‌پێناویاندا تێده‌كۆشین.
له‌كۆتایشدا ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانی نێوانمان، پێمان باشه دواچاره‌سه‌ری نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، هه‌روه‌كو چه‌ندین جار گوتومانه، به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولامان، مژدانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێ و به‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ش، رۆحی كاك نه‌وشیروان وه‌كو هاوڕێ دێرینی جه‌نابی مام جه‌لال و تێكۆشه‌رێكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و رۆڵی مێژوویی له خه‌باتی مێژوویی شۆڕشی نوێ دا، شاد و هه‌ستی هاوڕێیه‌تی و هاوخه‌باتی مام جه‌لال-یش ئاسوده ده‌بێ، بێگومان ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولایه‌نیشمان ساز ده‌بن بۆ راپه‌راندنی باقی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی و كوردایه‌تی، له‌پێشه‌وه‌دا، ئه‌ركی ریفراندۆم و له ئاكامیشدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش.
گیانی كاكه (نه‌وه)، شاد بێ و ته‌مه‌نی بۆ مناڵه‌كانی درێژ‌و ئامانجه‌كانی یه‌كریزی هێزه‌كانمان و رێكه‌وتنی نێوانیشمان، به‌دی بێن.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان