په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غاز و وڵات خستنه‌ قه‌یران مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غاز و وڵات خستنه‌ قه‌یران مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌

 

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

 

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌ڵێ، ده‌ست گرتن به‌سه‌ر كێڵگه‌ی غاز له‌ چه‌مچه‌ماڵ و ڕێگه‌گرتن له‌و كۆمپانیایه‌ی ته‌نده‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه‌ غاز بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان بگوازێته‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ و وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌دوواداچون بۆ ڕوداوه‌كه‌ ده‌كه‌ین، ده‌بێت هێزه‌كانی نه‌وت و غاز ئه‌وكێڵگه‌كانه‌ كۆنتڕۆڵبكه‌ن.

 

دابان محه‌ممه‌د، په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌دوواداچوونی ته‌واوی بۆ پرسی ڕێگری گروپێكی چه‌كدار ده‌كه‌ین له‌ گواستنه‌وه‌ی غاز بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان، چه‌ندین جاری تر و له‌ چه‌ندین شوێنی كه‌ ڕێگری و دان به‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وت و غاز ڕویداوه‌ له‌ یاسای چاكسازی بڕگه‌یه‌ك چه‌سپێندراوه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی تاقم و گروپه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه‌،ده‌بێت پۆلیسی لیوای گاز و نه‌وت كۆنتڕۆڵی بكاته‌وه‌.

دابان محه‌ممه‌د وتیشی، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ چه‌مچه‌ماڵ و له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر ڕویداوه‌ په‌رچه‌كرداری گروپێكه‌ دژی گروپێكی تر.

 

زیاتر وتی، هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غاز و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌لایه‌ن ئه‌گروپێكی چه‌كدارییه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ ته‌نها له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی غاز له‌ كۆمپانیاییه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمپانیاییه‌كی تر كوردستانی خستووه‌ته‌ قه‌یرانه‌وه‌،ده‌بێت ده‌ست بۆ چاكسازی له‌ ده‌رهێنانی نه‌وت و غاز و داهاته‌كه‌ی بكرێت چیی ڕوبدات، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هیچ گروپ و تاقمێكدانین و له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوین ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز شه‌فافبێت و داموو ده‌زگای فه‌رمی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكات،داهاته‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیان و په‌رله‌مانی كوردستانی ئاشكرا بكات.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێویسته‌ ته‌واوی هێزه‌كان ڕێكبخرێنه‌وه‌ وه‌ك له‌ پڕۆژه‌ی چاكسازی هاتووه‌، ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ كه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ڕێگریانكرد له‌ گواستنه‌وه‌ی غاز له‌لایه‌ن ته‌نكه‌ر و وه‌كیله‌كان بۆ بازاڕ ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن بخرێنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌ت وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ ده‌زگاكانی تری ئه‌منین بخرێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نابێت هیچ كه‌س و گروپێك هێزی چه‌كداری هه‌بێت.

کۆمێنتا تە