پڕۆژه‌ی به‌هه‌رێم كردنی سلێمانی ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
كه‌سانێك پڕۆژه‌یه‌كیان ڕاگه‌یاندووه، به‌ناوی به هه‌رێم كردنی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوا ده‌كات په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات و هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بێت كاربۆ له‌ت كردنی كوردستان بكات و كاربكرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، تایبه‌ت به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی پڕۆژه‌ی به هه‌رێم كردنی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندووه، به خه‌ڵكی كوردستان بڵێن هه‌ده‌ف ئامانجی ئه‌و پڕۆژه چییه، خه‌ڵكی ئه‌م سنووره ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت و خوێنی داوه بۆ دروستكردنی كیانی كوردستان له‌ده‌ستووری عێراق ددانی پێنداندراوه،به‌و جۆره پڕۆژانه رازی نابن.
وتیشی:”ده‌بێت به خه‌ڵكی بڵێن ئایا پڕۆژه‌یه‌كی میلی داواكاری هاوڵاتییانه یان پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی، به‌ڵێ پڕۆژه‌یه‌كی سیاسییه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته بۆ له‌ت كردنی كوردستان، پڕۆژه له دنیادا ده‌بێت بۆ خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكی وڵاتهكهبێت نه‌ك بۆ له‌ت كردنی خاك و حكوومه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:”پڕۆژه‌ی به هه‌رێم كردنی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پڕۆژه‌یه‌كی سیاسییه، پێویسته حزبه سیاسییه‌كان قسه‌ی خۆیان بكه‌ن په‌رله‌مان كۆببێته‌وه یاساییه‌ك ده‌ربكات كه‌س بۆی نه‌بێت پڕۆژه داتاشێت بۆ له‌ت كردنی هه‌رێمه‌كه‌مان، پاشان به زوی ده‌ستووری كوردستان بنوسرێته‌وه.