چاودێرێكی سیاسی: سۆران عومه‌ر پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كردوویه‌تی بڕواته به‌رده‌م دادگا
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
به‌هۆی كۆمه‌ڵێك بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما دادگا داوای له په‌رله‌مانی كوردستان كردووه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبگیرت و بێته‌به‌رده‌م دادگا له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌رییه‌تی، چاودێران ده‌ڵێن، پێویست ناكات هیچ بابه‌تی لابردنی پارێزبه‌ندی سۆران عومه‌ر هه‌ڵای له‌سه‌ر دروستكه‌ن ده‌گه‌ر ڕاست ده‌كات با له‌دادگا به‌ڵگه‌كانی بخاته ڕو.
هاوكار عیزه‌ت چاودێری سیاسی ،به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند،سەبارەت بە بابەتی هەوڵی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان و ئەو قسەو باس و هەڵا گەرمەی کە لە میدیا‌و سۆشیاڵ میدیاوە لەسەری دەکرێت من پێم وایە ئەم بابەتە هێندەی بابەتێکی یاسایی و پەیڕەوییە هێندە بابەتێکی سیاسی نییەو هیچ پێویست ناکات ئەم هەموو بەریەککەوتنەکمان هەبێت لەم بابەتانەدا.
عیزه‌ت بڕوای واییه،ئەرکی پەرلەمانتار وەک لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا دیاریکراوە چاودێری و بەدواداچون و لێپرسینەوەیە لە هەر کەموکورییەک کەهەبێت کە ئەوێش بە ڕێکاری تایبەت بە خۆی و بەشێوەیەکی یاسایی دەکرێت، کاتێک پەرلەمانتارێک یان فراکسیۆنێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێشێلکارییەک یان گەندەڵییەک هەیە دەبێت بە تەواوی بەڵگە لەسەر بابەتەکە ئامادە بکەن و بیدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان یان لیژنەی تایبەتمەند بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و ئەمانیش چاودێریی ڕێکارەکانی بکەن بەڵام پێویستە بۆهەر دۆسیەیەک کە باسدەکرێت بەڵگەی تەواو هەبێت و لە کاتی پێویستدا بخرێتە بەردەستی دادگا و لایەنی پەیوەندیدار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا و گوتی،ئەوەی کە من وەک چاودێڕێک لەم دۆسیەیە دەیبینم کاریکی یاسایی و ئاساییە و بۆ ئەوەی وەک لە نوسراوەکەی داواکاری گشتیدا داوای خستنەڕوی بەڵگەکان کراوە پێویستە ئەوبەڕێزە بچێتە بەردەم دادوەر ئاشکرایە بە پێی پەیڕەوی پەرلەمان تا پارێزبەندی هەبێت ناکرێت لەبەردەم دادوەر ئامادە بێت بۆ خستنەڕووی هەر بەڵگەو بابەتێک، بۆیە داواکراوە کە پاریزبەندی لەسەر هەڵبگیرێت و کارەکانی دادگا جیبەجێ بکرێت، ئاشکرایە کە لەکاتی پیشاندانی بەڵگەو سەلماندنی ئەو بابەتەی کە ئەو پەرلەمانتارە بانگەشەی بۆ دەکات پارێزبەندی پێدەدرێتەوەو زیاتر لە جاران لە نێوپەرلەمان و ناوەندە سیاسی و ئیداریەکان وهاوڵاتیانیش خاوەنی کەسایەتی مەعنەوی خۆی دەبێت، خۆ ئەگەر نەیتوانی قسەکانی بسەلمینێت هەمومان پێمان وایە کە پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت بە پێی یاسا‌و هەمومان یەکدەنگبین لەسەر سەروەر بونی یاسا‌و دادگا و دەبێت هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە پابەندی پاراستنی سەروەری دادگاکان بن لە سەرجەم ئاستەکان.