ڕاوێژكاری حزبی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌ڤرۆ نیۆز: ئێران له عێراق ده‌رده‌كه‌ین
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
له دووای هاتنه سه‌ر حكوومی مسته‌فا كازمی هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ده‌ستی ئێران له عێراق كورت بكرێته‌وه، ڕاوێژكاری حزبی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا، ئێران ته‌نگژه‌ی ئابووری زۆری بۆهێناوه هێرشی ئه‌لكترۆنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكاش به‌رده‌وام له‌سه‌رییه‌تی.
زه‌رده‌شت تۆفیق به‌گ، ڕاوێژكاری حزبی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، ئه‌مریكا بڕیاریداوه كاره‌بایی عێراق ببه‌ستێته‌وه به كاره‌بایی وڵاتانی كه‌نداو،هه‌رئه‌وكات وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا هاته عێراق كاتی خسته‌به‌رده‌م عێراقییه‌كان بۆ هێنانی كاره‌با له ئێرانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی و بۆ غاز و كاره‌با پشت به وڵاتانی كه‌نداو ببه‌ستن، ئه‌وه‌شبوو وڵاتانی سعوودیه و ئیماڕات ئاماده‌بوون خواستی عێراق بۆ كاره‌با و غاز پڕبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌وڵه‌تی ئیران له‌مڕۆدا له‌حاڵه‌تێكی زۆر لاوازدایه،ته‌نگژه‌یه‌كی قورسی ئابووری هه‌یه و هێرشێكی گه‌وره‌ی ئه‌لكترۆنی دهزگائهمنییهكانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌كرێته‌سه‌ری،له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئێران سێ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی حزبی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێ، بڕیاری سیاسی عێراق لای عێراقییه‌كان نییه، بڕیاری عێراق لای ئه‌و وڵاته‌یه له‌وێ هێزی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌مریكایه نه‌ك ئێران،ته‌نها ئه‌مریكا ده‌توانێ كاروباری سیاسی و حكوومڕانی عێراق بگۆڕێت نه ئێران و نه ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان نییه.
خه‌ڵكی عێراق چه‌ندین مانگ له‌سه‌ر جاده‌بوون دژی سیاسه‌ت و ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئێران له وڵاته‌كه‌یان خۆپێشاندانیانكرد،ئێران ئێسته باش ده‌زانێت پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له عێراق له‌ده‌ست داوه هه‌ژموونی نییه،له وڵاتی لوبنانیش ئێران توشی شكست بووه‌ته‌وه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش دژی هه‌ژموونی ئێران خۆپێشاندانیان كرد كه حزبوڵڵای لوبنانییه، زه‌رده‌شت تۆفیق به‌گ وای گوت.