ژماره‌كا فه‌رماندێن پێشمه‌رگه‌يى هوشداريێ دده‌ن
ئه‌ڤرۆ نيوز:
چه‌ند فه‌رمانده‌كێن هێزێن پێشمه‌رگه‌يى كو ل سه‌نگه‌رێن شه‌رى نه داخوازێ ژ حزبان دكه‌ن ڤه‌گه‌رنه سه‌ر مێزێن دانوستاندنێ و ده‌ستان ژ هه‌ڤركيا سياسى به‌رده‌ن.
د راگه‌هاندنه‌كێ دا كو ناڤێ گه‌له‌ك فه‌رماندان ل سه‌رن و ژ وان ژى زه‌عيم عه‌لى محه‌مه‌دێ حاجى مه‌حمود و مه‌حمود سه‌نگاوى و شێخ جه‌عفه‌ر و ئه‌نوه‌ر حاجى عوسمان و عه‌زيز وه‌يسى ل سه‌ره دبێژن: “ب ده‌هان هزار پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشان ژ رۆلێن ڤى گه‌لى خێر ژ خوه نه‌ديتيه و ل به‌ره‌يێن شه‌رى ژ ئاخ و گه‌لێ كوردستانێ ل دژى درنده‌ترين تيرۆرستێن ڤى سه‌رده‌مى و د گرانترين كاودان دا ژ سه‌رمايێ و گه‌رمێ و شه‌ڤگێريا دكه‌ن ل سه‌نگه‌ران و زێده‌تر ژ 1200 پێشمه‌رگێن قه‌هره‌مان شه‌هيد بووينه و ب هزاران ژى بريندار و په‌ككه‌فتى هه‌نه، به‌لێ ب مخابنى ڤه د كاودانه‌كێ هه‌ستيار و مه‌ترسيدارێ ل سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ دا، لايه‌نێن سياسى كه‌فتينه هه‌ڤركيا ململانێيا نه‌دروست و نه‌وه‌خت كو نێزيكه دێ هه‌رێمێ به‌ر ب ئاراسته‌يه‌كێ نه‌ديار به‌ت.
د پشكه‌كا دى يا داخوازيا خوه دا، فه‌رمانده‌يا پێشمه‌رگه‌يى داخواز ژ سياسيان كريه كو زوو ڤه‌گه‌رنه سه‌ر مێزا دانوستاندنێ و دوور ژ نه‌فسا حزباتيێ و ده‌مارگيريێ و پێنگاڤان ب هاڤێژن، چونكو د ئه‌نجامێ هه‌ر ده‌مارگێريه‌كێ دا، گه‌لێ كوردستانێ دێ باجێ ده‌ت.
ده‌قێ راگه‌هاندنێ:
سڵاو و ڕێز…..
ئێمه كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه ناومان له خواره‌وه هاتووه، له‌ڕوانگای هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیاریه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی لهمقوناغهی كوردستان و ناوچه‌كه‌ى پێدا تێده‌په‌ڕێت، به ئه‌رك و بهرپرسیاریهتییخۆمانمان زانی ئه‌م په‌یامه ڕابگه‌یه‌نین:
به‌رێزان،
به شاهیدیی هه‌موو دونیا، ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به درێژاییی زیاتر له (1000) كیلۆمه‌تر له خانه‌قین و جه‌له‌ولاوه تا شنگال و زوممار، تا ده‌گاته كۆبانی،ده‌یانهه‌زار پێشمه‌رگه و خۆبه‌خش له ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن له خاك و گه‌لی كوردستان له دژیدڕندهترین تیرۆرستانی ئه‌م سه‌رده‌مه و له قورسترین بارودۆخدا به‌سه‌رما وگه‌رما، شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن له سه‌نگه‌ره‌كاندا و زیاتر له (1200) پێشمهرگهیقارهمان شه‌هید بوون، به هه‌زارانیش بریندار و په‌ككه‌وته بوون، كهچیبهداخهوه له بارودۆخێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان،لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ململانێیه‌كی نادروست و ناوه‌خت، كه خهریكهههرێم به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار ده‌بات.
بۆیه ئێمه به ناوی خۆمان و برا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، داوا ده‌كه‌ین بۆ ڕێزگرتنله خوێنی شه‌هیدانمان و ماندووبوونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و به‌له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه ئێمه له هه‌مووكه‌س زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و بۆ پاراستنی یه‌كێتی و یهكڕیزییگهلهكهمان، هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی بار و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان، كه‌به ده‌ست ده‌یان كێشه و گرفته‌وه ده‌ناڵێنن، داواتان لێ ده‌كه‌ین هه‌رچی زووهبگهڕێنهوه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دوور له نه‌فه‌سی حیزبایه‌تی و به ڕۆحێكینیشتیمانپهروهرانهوه هه‌نگاو بنێن بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه و دوور له ههردهمارگیرییهك، كه له ده‌ره‌نجامدا گه‌لی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات.
داوا ده‌كه‌ین ماندووبوون و خه‌باتی پێشمه‌رگه ڕێزی لێ بگیرێت. ئهمهقوناغێكی هه‌ستیاره و پێویسته به ڕۆحێكی به‌رزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه،مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و به هه‌نگاوێكی دلخۆشكه‌ر، وره‌ی پێشمه‌رگه بهرزتردهكهنهوه و ڕۆحی فیداكارییان به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
به‌رێزان ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌س له ماڵ و چاره‌نووسی خۆی دڵنیا نه‌بوو، هێزیپێشمهرگهی كوردستان وڵاتی پاراست و گه‌یشتین به ئه‌مرۆ، بۆیه دهرهنجامهخراپهكانی ئه‌م بارودۆخه كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كوردستانهوهدهبێت، كاریگه‌ری به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه ده‌بێت. دهبێههموو لایه‌ك بزانن هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان له‌لایه‌ن هێزیپێشمهرگهوه پشتیوانی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانیشه‌وه به ڕێزهوهحیسابی بۆ ده‌كرێت. چاوه‌ڕوانی هیممه‌ت و هه‌ڵوێستی به‌رزی كوردایه‌تی ودڵسۆزانهتانین.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان.
7/8/2015
تێبینی: بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی تر په‌یوه‌ندییان كردووهبۆ پشتگیریی ئه‌م هه‌ڵویسته و به‌رده‌وامیشی هه‌یه.
1- محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود
2- مه‌حموود سه‌نگاوی
3- زه‌عیم عه‌لی
4- شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا
5- فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی
6- مسته‌فا چاوڕه‌ش
7- حه‌مید ئه‌فه‌ندی
8- جه‌میل هه‌ورامی
9- قادر قادر
10- عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه
11- ملازم یوونس
12- حامدی حاجی غالی
13- محه‌مه‌د مه‌لا عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی
14- مامۆستا جه‌لال
15- ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان
16- فه‌ریق جه‌مال ئێمنكی
17- وه‌ستا ڕه‌سوول
18- سه‌ید كاكه
19- عه‌بدوڵڵا بۆر
20- جه‌مال مورتكه
21- عه‌زیز وه‌یسی
22- حه‌مه ڕه‌شید قه‌ره‌داخی
23- موحسین ده‌شتی
24- محه‌مه‌د حاجی قادر
25- به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا
26- به‌همه‌ن حسێن
27- سه‌عد خالد
28- مام غه‌فوور
29- شێخ عه‌لی
30- محه‌مه‌د خالد بۆسهڵى
31- عوسمان قاسم
32- عه‌لی تێلی
33- قاسم شه‌شۆ
34- خالد كۆچه‌ر
35- خالد بانی
36- عادل ڕه‌ش
37- مه‌ریوان كه‌ریم ئاغا
38- سه‌ید هه‌ژار
39- شێخ زرار شێخ قادر
40- حه‌سه‌ن نووری
41- تارق هه‌رنی
42- سه‌عدی عه‌لی بڕنۆ
تێبينى: ژ به‌ر پێدڤى و هه‌ستياريا بابه‌تى ئه‌ڤرۆ نيوز ب فه‌ر ديت ده‌قێ راگه‌هاندنێ ب زارێ سورانى به‌لاڤ كه‌ت، هه‌ر وه‌كو وان به‌لاڤ كرى و بێ ده‌ستكارى و وه‌رگێران بۆ سه‌ر زارێ بادينى.