ئه‌ندامێكی فڕاكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی: ئه‌وانه‌ی ته‌قه له ته‌نكه‌ری غاز ده‌كه‌ن مافیان
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه‌سروشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ده‌ڵێ،ڕێگه گرتن له كۆمپانیاكان كاری خۆیان بكه‌ن و بازگه‌دانان ڕێگه‌نه‌دان پێداویستی هاوڵاتیان بگاته شاره‌كان كاری نایاسایی و مافیاییه.
كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، هه‌ركه‌س و گروپێك هه‌ڵبكوتێته سه‌ر كێڵگه‌ی غاز و نه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌كردنی كوشتن و بازگه‌دانان ڕێگه نه‌دان به گواستنه‌وه‌ی كاڵا له شارێكه‌وه بۆ شارێكی ترته‌واو نایاساییه و ئێمه به كاری مافیا گه‌رای ناوی ده‌به‌ین، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌م جۆره كێشانه چاره‌سه‌ر بكات.
زیاتر ده‌ڵێ،پێویسته به‌دوواداچونی ڕژد له لایه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه،بۆ ئه‌و كاره‌بكرێت و هه‌ركه‌س تاوانباربوو له ڕوداوه‌كه ئه‌جرائاتی توندی له گه‌ڵدابكرێت، ناكرێت هه‌ركه‌س و به‌ئاره‌زوی خۆی بازگه دابنێت و ڕێگه بگرێت له‌وه‌ی شتومه‌ك بۆ پارێزگایه‌كی تر بڕوات ده‌بێت ئه‌م جۆره كارانه له به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، له هه‌رناوچه‌یه‌كی كوردستان ئه‌و جۆری هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆمپانیاكان ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان نه‌توانن كاری تێدابكه‌ن و سه‌رمایه‌كانیان به‌گه‌ر بخه‌ن دوواتریش زیانی گه‌وره‌ی ئابوری به‌ناوچه‌كه ده‌گات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه‌سروشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هێزه‌چه‌كداره‌كان یه‌ك بخاته‌وه له پاش ئاشكرابونی ناسنامه‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداره ئه‌گه‌ر سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن بیانخاته‌وه سه‌روه‌زاره‌ت وه ئه‌گه‌ر سه‌ر به هێزه‌كانی تری ته‌ناهین ئه‌وه له هه‌یكه‌لییه‌ته‌كه ڕێكیان بخاته‌وه، نابێت هیچ گروپ و كه‌سێك هێزی چه‌كداری هه‌بێت و كاری نایاسایی بكات.