ئێكه‌تيا زانايان: دودل نه‌بن ژ به‌ره‌ڤانيكرن ژ ئاخ و كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فا...

ئێكه‌تيا زانايان: دودل نه‌بن ژ به‌ره‌ڤانيكرن ژ ئاخ و كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فا خوه‌

217

ئه‌ڤرۆ نيوز:

ئێكه‌تيا زانايێن ئاينێ ئيسلامێ ل كوردستانێ د به‌ياننامه‌كێ دا داخواز ژ هێزێن پێشمه‌رگێ كوردستانێ دكه‌ت به‌ره‌ڤانيێ ژ ئاخ و شه‌ره‌ف و گيانێ وه‌لاتيێن كوردستانێ بكه‌ن و ئه‌و ژى ئه‌ركه‌كێ ئاينى و نشتيمانى يه‌.

ده‌قێ به‌ياننامێ:

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ئێمه‌ وه‌ك زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان قه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد، كه‌ حكومه‌تێك هه‌میشه‌ لافی مسوڵمانێتی لێبدات و خۆی به‌ پابه‌ندی مه‌رجه‌عیه‌ت پیشان بدات، ده‌ستی زوڵم و خوێناویان بۆ خه‌ڵكی كوردستان درێژ بكه‌ن، به‌ڵام دیاره‌ مێژوو هه‌میشه‌ وه‌ك خۆی دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌درێژایی ده‌یان ساڵی رابردوو هه‌میشه‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی عێراق له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆیان ره‌خسابێت خۆیان له‌ كوشت و بڕو داگیركردنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان نه‌گرتووه‌.

لێره‌وه‌ به‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ خۆزگه‌ ئه‌م دۆخه‌ به‌ هیچ جۆرێك رووی نه‌ده‌دا، به‌تایبه‌تی كه‌ هێشتا برینه‌كانی شه‌ڕی داعش و فرمێسكی دایكه‌كان وشك نه‌بوونه‌، به‌ڵام كاتێك زوڵمات لێده‌كرێت به‌ هیچ جۆرێك دوودڵ نه‌بن له‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و شه‌ڕه‌ف و گیانی هاووڵاتیانی كوردستان چونكه‌ ئێوه‌ ده‌ستپێخه‌رنه‌بوونه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ خه‌ڵكی تره‌ ده‌ستی زوڵمتان بۆ درێژ ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یكه‌ن به‌رگریكردنێكه‌و ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتیمانییه‌، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو ئاین و یاسا زه‌مینه‌كانیش رێگه‌پێدراوه‌.

بێگومان ئۆباڵی ئه‌م خوێنڕشتن و وێرانكارییه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق دایه‌ كه‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان گوزارشتیان له‌ رای خۆیان كردووه‌، ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ ده‌ستپێكردووه‌، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی ئۆباڵه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و مه‌رجه‌ع و شێخ و مه‌لاو ناوه‌نده‌ ئیسلامیانه‌ دایه‌ كه‌ هانی حكومه‌تی عێراقیان دا بۆ درێژكردنی ده‌ستی زوڵم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاك و ماڵ و سامانه‌كه‌یان.

له‌ كۆتاییدا داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین به‌ هه‌ستێكی مسوڵمانانه‌و مرۆڤانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و واز له‌ شه‌ڕو كوشتار بهێنن و بێنه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتیانه‌ كۆتایی به‌ كێشه‌كان بێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ین بێنه‌ سه‌ر خه‌ت، چونكه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌ره‌نجامی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌غدایه‌ بۆ ویستی راده‌ربڕین و ژیانێكی ئازادانه‌و شه‌ڕه‌فمه‌ندانه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش كه‌مترین مافی مرۆڤه‌ له‌ ئایینه‌ ئاسمانی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

کۆمێنتا تە