به‌رهه‌م ساڵح و نێچرڤان بارزانی: باس له یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی دابینكردنی بژێوی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی و دابینكردنی بژێوی هاوڵاتیان و پشتیوانی حكوومه‌تی كازمی و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،هاتووه وێنه‌یه‌كی بۆ ئه‌ڤرۆ نیۆز نێردراوه، ده‌ڵێ:” له دیداره‌كه‌دا باس له پێشهاته سیاسییه‌کانی عیراق کرا و هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه جه‌ختیان له پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناکۆکییه‌کان کرده‌وه به ئاراسته‌ی هێنانه‌کایه‌ی ئارامی و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کان به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه:”له چوارچێوه‌یه‌دا به بایه‌خه‌وه باس له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی کراو و داكۆكییان له پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵ‌دا کرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و کارکردن بۆ دابینکردنی گوزه‌ران و ته‌ندروستیی هاووڵاتیان، هه‌روا له‌پێناو تێکشکاندنی پاشماوه‌کانی تیرۆر و سه‌قامگیریی ئه‌منی له هه‌موو ناوچه‌کانی عیراقدا، وێڕای چاره‌سه‌ركردنی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور، بەتایبەتیش یەكلاكردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرانبەران.
له ڕاگهیهندراوهدهداهاتووه:”باس له پێویستیی یه‌کڕیزی و خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له عێراق کرا به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو هێز و تواناکان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی و بژێویی خه‌ڵک و ئه‌نجامدانی چاکسازیی بنه‌ڕه‌تی ته‌رخان بکرێن و له‌بری ناکۆکی و ململانێی ته‌سک، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور خزمه‌تی خه‌ڵک و داخوازیه‌کانیان بکرێت.
زیاتر له ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق،ده‌ڵێت:”له ته‌وه‌رێکی دیكه‌ی دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌كڕیزی و ته‌بایی له هه‌رێمی کوردستان كرده‌وه، به جۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌کان دوور له گرژی و ئاڵۆزی، تواناکانیان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێویستیی هاووڵاتیان و دابینكردنی بژێویان و سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی، ته‌رخان بکه‌ن.