جۆتیارانی دهۆك تهماتهكانیان ده‌گه‌ێنه كارگه‌ی دۆشاوی شاره‌زوور
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز ڕه‌سووڵ
كارگه‌ی دۆشاوی ئاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور ته‌ماته‌ی جۆتیارانی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جۆتیاران به تڕێله به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته‌یان ده‌گه‌یه‌ننه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ڕاده‌ستی كارگه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
جاسم محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كارگه‌ی دۆشاوی ئاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور ، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، له پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر گرێ به‌ستمان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆتیارانه كردووه ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنن لێیان ده‌كڕینه‌وه، له قاجانزی هه‌ردوو لاماندایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد،له‌گه‌ڵ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌مان ڕۆژانه چه‌ند تڕێلهیهك ته‌ماته له‌لایه‌ن جۆتیارانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌گاته ده‌ستمان، جۆتیارهكان سودمه‌ندن له گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌مان له ته‌واوی كوردستان چونكه ئێمه ته‌ماته له هه‌موو جۆتیارانی كوردستان وه‌رده‌گرین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ڕۆژانه 37 ته‌ن ئاوی ته‌ماته‌مان ده‌بێت له كاتژمێرێكدا شه‌ش هه‌زار قتوو ئاوی ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنین ههرقتووی 800 غرامه،هاوڵاتییان ڕویان كردووه‌ته كڕینی به‌رهه‌می ناوخۆ و له بازاڕه‌كانی كوردستان كێشه‌ی ساخ بوونه‌وه‌مان نییه.
كارگه‌ی ئاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور به دوو براند به‌رهه‌مه‌كه‌یان ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراق ،بۆ بازاڕه‌كانی ناوخۆ به‌ناوی ئاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور، بۆ پارێزگاكانی عێراق به‌ناوی مه‌عجوون ته‌ماته بغداد ده‌خاته بازاڕی پارێزگاكانی عێراق.