حكوومه‌ت ئه‌م پلانانه بگرێته‌به‌ر ڕزگاری ده‌بێت له قه‌یرانی دارایی
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خستنه بواری جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی پلانی داناوه سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌چه‌شن بكات و ته‌نها بشت به یه‌ك سهرچاوهنهبهسترێت، ماموستاییه‌كی زانكۆ باس له‌و كهرتانهدهكات حكومه‌ت ده‌توانێت ده‌ستی بۆبه‌رێت و له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌رئه‌نجامی ده‌رده‌كه‌وێت.
هاشم عومه‌ر، ماموستایی زانكۆ ئابووری ناس، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، پشتبه‌ستن به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی گرفتی گه‌وره بۆ هه‌رێم دروستكردووه، دوو چاره‌سه‌ری ئانی و دوورمه‌ودا هه‌یه بۆ ئابووری وڵات و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی ئابووری ،ئه‌وه‌ی ئێسته پێویسته بیكه‌ین، یه‌كه‌م پڕۆژه كشتووكاڵیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له ڕووی چۆنییه‌تی و چه‌ندییه‌تی وه به‌بازاڕكردنی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتیی، چۆن ئێران له‌ڕوی به‌رهه‌می كشتوكاڵی كوردستانی كردووه به‌سه‌رچاوه‌ی خۆی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ههناردهدهكات ده‌بێت كوردستانیش له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی بۆ بازاڕی چه‌ند وڵاتێك هه‌نارده‌بكات .
سه‌رچاوه پیشه‌سازییه‌كان جگه له نه‌وت و غاز به‌رهه‌مه كانزاییه‌كان گرنگه كاری له‌سه‌ربكرێت، به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و وه‌به‌رهێنان له ته‌خته و بلۆك و چیمه‌نتۆ و ئاسن له كوردستان به‌رهه‌مێكی باشی هه‌یه و ئه‌و به‌رهه‌مه خامه‌ی له ڵاوتی ئێمه هه‌یه بۆ ئاسن له وڵاتانی ترنییه، ئهوماموستایی زانكۆ وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هیچ كۆمپانیایه‌ك له باج نه‌به‌خشرێت و باجه‌كان ڕێكبخرێته‌وه چاكسازی گشتگیر له ته‌واوی كهرتهكانبكرێت، ده‌توانین بڵێن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م بابه‌تانه‌ی باسمانكرد هه‌نگاوی جدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌وێت.