سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی پڕۆژه‌ی هه‌رێمی سلێمانی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
به‌رپرسێكی باڵای پێشووی یه‌كێتی ده‌ڵێ، تێكۆشه‌ران به‌هه‌رێم كردنی سلێمانی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه به‌هه‌ڵه له خه‌ڵكیان گه‌یاندووه گوایه به‌هه‌رێم كردنی سلێمانی به‌غدا مانگانه مووچه ده‌نێرێت ئه‌وه‌ش ڕاست نییه.
جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” پڕۆژه‌ی به‌هه‌رێم كردنی باش نییه و یه‌كێتی ته‌به‌نی پڕۆژه‌یه‌كی واناكات، تێكۆشه‌ران و ئه‌وانه‌ی قوربانیان داوه بۆ ئه‌م قواره قه‌ت ڕێگه ناده‌ن قه‌واره‌ی كوردستان دووله‌ت ببێت.
جه‌میل هه‌ورامی بڕوای وایه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین كه‌سانێك بۆ خۆده‌رخستن و خۆكاندیدكردن پڕۆژه‌یه‌كی وایان ڕاگه‌یاندووه،ته‌نها موزایده‌ی سیاسییه و هیچی تر.
ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زیاتر وتی، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی تاكو ئێسته بڕیارێكی وامان نییه و پڕۆژه‌ی یه‌كێتیش نییه ڕه‌نگه ئه‌فراد هه‌بێت وه‌كو یه‌كێتی تێدابێت به‌ڵام هێشتا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قسه‌ی له‌سه‌ری نه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:”خه‌ڵكی وا تێگه‌یه‌ندراوه به‌هه‌رێم كردنی سلێمانی ئیتر حكوومه‌تی عێراق هه‌موو مانگێك مووچه‌یان بۆ ده‌نێرێت ئێره ده‌بێته شامی شه‌ریف،به‌ڵام له ئه‌سڵدا وا نییه به‌هه‌رێمی سلێمانی كوردستان ده‌بێته‌وه به دووئیداره‌ی له ڕوی سیاسی و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شتێكی باشی نازانم.