فیان سه‌بری:وه‌فدێكی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدایه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی
حكوومه‌تی عێرق و كوردستان به‌رده‌وامن له گفتوگۆ بۆ ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر بوودجه و مووچه و كێشه هه‌ڵپسێردراوه‌كانی تر،سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، گفتووگۆكان به‌رده‌وامن و گه‌شبینین هه‌ردوو حكوومه‌ت بگه‌نه ڕێكه‌وتنێكی زۆر باش.
د.فیان سه‌بری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” له ئێسته‌دا وه‌فێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداییه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی 2021 حكوومه‌تی عێراق و به‌شه بوودجه‌ی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:” له ڕۆژانی ئاینده وه‌فێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته به‌غدا بۆ درێژه‌دان به گفتووگۆكانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت له‌سه‌ر بوودجه و كێشه‌كانی هه‌ڵپسێدراوه‌كانی تری نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت”.
زیاتر وتی:” له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی و مسته‌فا كازمی و وه سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستان، لێكتێگێشتنی باش هه‌یه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت بۆ ڕێكه‌وتن”.
وتیشی:” ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی هه‌یه بۆ سێ مانگ له‌سه‌ر ناردنی مانگانه 320 ملیار دینار بۆ كوردستان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ:” گه‌شبینین هه‌ردوو حكوومه‌ت بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك قاجانزی بۆ هه‌ردوو لاهه‌بێت به‌رده‌وامیش ده‌درێت به ڕێكه‌وتنه‌كه.