له‌سه‌ر سكاڵای ته‌ندروستی سلێمانی پۆلیس شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستگیرده‌كات
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
پاش ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی گروپی نه‌وه‌ی نوێ له فه‌یسبوكی تایبه‌تی خۆیه‌وه ڕای گه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا درۆیه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرد، پۆلیس ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرد.
دكتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو شاسوار عه‌بدولواحید، له فه‌یسبوكی خۆیدا پۆستێكدا ده‌ڵێ كۆرنا درۆیه و وجودی نییه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بۆ موزایدادی سیاسی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكییه، ئه‌وجۆره پۆستانه مه‌ترسی ته‌ندروستی لێده‌كه‌وێته‌وه ساركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانه له خۆپارێزی و پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كان،ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ده‌خاته‌مه‌ترسی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی سكاڵای دژ به ناوبراو تۆماركرد.
هێرش سه‌ید سه‌لیم ده‌ڵێ:” سكاڵا دژی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك تۆمار ده‌كه‌ین به‌پێ یاسایی ته‌ندروستی ساڵی 1981 عێراقی ده‌گرینه‌به‌ر و كاریش له‌سه‌ر سكاڵاكه‌مان ده‌كه‌ین دژ به شاسوار عه‌بدولواحید،به‌پێ یاسا ماده‌ی بۆ دیاری كراوه هه‌ركه‌سێك مه‌ترسی ته‌ندروستی دروست بكات سزای بۆدیاری كراوه له بهنكدرن و غه‌رامه‌ی مادی به‌پێ سكاڵاكه دژ به‌كه‌سی ناوبراو تۆمارده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پۆلیسی سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌ر له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ماده‌ی 433، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی گروپی نه‌وه‌ی نوێ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوێندراوه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی:” جگه له‌وه‌ی قسه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید به‌بێ بنه‌ما ده‌زانین، وهبهخهتهرێكی گه‌وره‌ش ده‌زانین قسه‌كانی بۆموزایدهی سیاسی ده‌كات به چاره‌نوسی میله‌تێكه‌وه، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:” هه‌وڵه‌كانی شاسوار بۆ خاوكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له خۆپارێزی هیچی له تاوانی تیرۆر كه‌متر نییه، له ڕێگه‌ی گه‌یاندنی په‌یامی ناراست.