له مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی ده‌ستی پێكردووه
ئه‌ڤرۆ نیۆز،عه‌زیز هه‌ورامی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، لیژنه پێكهێندراوه سه‌ردانی ته‌واوی ده‌روازه بازرگانییه‌كانی كردووه، چاكسازی له ده‌روازه‌كانی گومرگ ده‌كرێت، 20% جوڵه‌ی بازرگانی به‌رزبووه‌ته‌وه.
ساماڵ عه‌بدلره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی كوردستان به ئه‌ڤرۆ نیۆزی وت، جوڵه‌ی بازرگانی له ده‌روازه‌كانی بازرگانی 20% زیادیان كردووه، به‌هۆی كۆرۆنا و دابه‌زینی نه‌وت 50% جوڵه‌ی بازرگانی كه‌می كردبوو.
وتی، جوڵه‌ی بازرگانی له ده‌روازه‌كانه‌وه زیادی كردووه بازاڕی هه‌رێمی كوردستان و عێراق جوڵه‌ی تێكه‌وتووه‌ته‌وه جوڵه‌ی بازرگانی 20% به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌و دابه‌زینه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی ده‌روازه‌كانی بازرگانی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌گشتی گرته‌وه، وه سهركهوتنهوهشی جارێكی تر هه‌موو ده‌روازه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته ده‌ڵێن مه‌رزه‌كانی كوردستان بووژانه‌وه بازرگانی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی كوردستان ده‌ڵێ، هه‌نگاو به‌ره‌و چاكسازی ده‌نرێت له ده‌روازه‌كانی بازرگانی،ئه‌وبه‌رنامه‌ی داندراوه گشتگییره ده‌توانین بڵێن ههمووسكتهرهكان ده‌گرێته‌وه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له دهروازهكاندان ڕێك ده‌خرێنه‌وه ئه‌گه‌ر كاری نایاسایی هه‌بێت به‌ره‌و كۆتایی پێهێنانی ههنگاودهندرێت، لیژنه‌كان سه‌ردانی مه‌رزه‌كانیان كردووه.