ل سلێمانیێ ئالۆزی د ناڤبەرا ئێکەتیێ و بزاڤا گۆڕان دا دروست دبیت
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌بێ پرسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن یاداشتیان واژوو كردووه بۆ تۆماركردنی سكاڵا له سه‌ر حكوومه‌ت.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، نه‌ی ویست ناوی بڵاو بكه‌ینه‌وه به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌بێ پرسكردن به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ستاون به كۆكردنه‌وه‌ی واژو تۆماركردنی سكاڵا له سه‌ر حكوومه‌ت، له باره‌ی بڕینی 21% مووچه، له كاتێكدا ئه‌وه مووزایدهیه چونكه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، ئه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نیگه‌ران كرد ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو له‌و باره‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆ مزایده ڕاگه‌یاندنه‌كانی بانگێشت كردبوو، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن ڕێگه‌ی نه‌دا ڕاگه‌یاندنه‌كان بێنه ژوره‌وه بۆیه ئیدی ده‌مه‌قاڵی له نێوانیاندا دروست بوو.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.