ماموستاییه‌كی زانكۆ: باس له‌ گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ ئوردن دەکات

ماموستاییه‌كی زانكۆ: باس له‌ گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ ئوردن دەکات

 

 

 

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

 

 

ڕۆژی 1ی ئادار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌سه‌ر بانگێشتی شای ئوردن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌كرد، بێشوازێكی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵا مه‌لیكی ئوردن و سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی لێكرا.

دكتۆر ڕێبین سه‌لام ماموستای زانكۆى وشرۆڤه‌كاری سیاسی، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئوردن وكوردستان پێوه‌ندیەكی مێژووی هه‌یه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می جه‌نابی بارزانی نه‌مر و مه‌لیك حوسێن، پاشان له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان دروستبوو جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی درێژه‌ی به‌ پێوه‌ندی دۆستاییه‌تی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوردندا.

 

 

ڕێبین سه‌لام وتیشی:” ته‌واوی وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌ سه‌رقاڵی یه‌كتر ڕه‌فزكردنن وشه‌ڕی مه‌زهه‌بی وكه‌لتووری وئاینی ونه‌ته‌وه‌یین، ته‌نها دوو دیواری له‌مپه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاگره‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، ده‌وڵه‌تی ئوردن وهه‌رێمی كوردستانه‌ دیموكراسییه‌ت تێیدا گه‌شه‌ی كردووه‌، به‌ وڵاتی ئوردن دەگوترێت چێشتخانه‌ی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئوردن و هه‌رێمی كوردستان هاوكارێكی سه‌ره‌كی هاوپە‌یمانی شەڕی دژی تیرۆرن، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناتوانێت به‌بێ كوردستان و ئوردن هه‌ڵبكات كوردستان و ئوردن كاریگه‌ری بنیات نه‌ریان هه‌یه‌ به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌.

 

 

ناوبراو زیاتر ده‌ڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ناوچه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ ئه‌مریكا و وڵاتانی زلهێز، سه‌ردانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر نامه‌یه‌كی ڕونی به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه ‌دا بریتی بوو لە: هه‌ولێر ناوەراستی سیاسەتی رۆژھەڵاتی ناوەراستمانە، پێوه‌ندی هه‌ولێر و ئه‌ردنیش زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌ڕوات، سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ پێشوازی لێكرا لەمەوپێش، هه‌رچه‌ند ئەو‌كات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیگه‌رانی ده‌ربڕی ، به‌ڵام بینیمان بە هه‌مان شێوه‌ پێشوازییه‌كی فەرمی وشایستە له‌ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كرێت، له‌لایه‌ن مه‌لیك عه‌بدوڵڵا و ته‌واوی گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌.

 

ڕێبین سه‌لام هه‌روه‌ها وتی:” هه‌رێمی كوردستان و ئوردن له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆست و بایۆلۆجیدان و بۆیه‌ ده‌بێت هاوكار وھەماھەنگی زیاتر بن، ئوردن سنوورێكی درێژی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌، گرنگی جیوپۆلۆتیکی تایبه‌تی بۆ كوردستان و عێراق هه‌یه‌، له‌ ڕوی ئابووریه‌وه‌ پێوه‌ندی هه‌ردوولا په‌ره‌ی پێده‌درێت.

کۆمێنتا تە