مسته‌فا چاوڕه‌ش: هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دووكه‌س ده‌بن باسی ژنی تیانییه‌

مسته‌فا چاوڕه‌ش: هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دووكه‌س ده‌بن باسی ژنی تیانییه‌

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

له‌ سه‌رداوای كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕاگیراوه‌، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دووكه‌س ده‌بن و باس له‌وه‌نه‌كراوه‌ یه‌كێكیان ژنبێت.

مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” له‌ سه‌رداوای كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی، وه‌سێندراون پێمانی وت، كۆبوونه‌وه‌كان ڕابگرن چه‌ند ڕۆژێك من سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی باری ته‌ندروستی ناجێگیربووه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی وڵاتی ئوردنی كردووه‌.

مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی له‌ پێڕه‌وی ناوخۆ هاوسه‌رۆكی بۆ یه‌كێتی په‌سه‌ندكردووه‌، دوو كه‌س ده‌بنه‌ هاوسه‌رۆك و باسی ئه‌وه‌شی تیا نییه‌ ژنێك له‌ ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكی حزب هه‌بێت، تائێستاش ناوی كه‌س دیاری نه‌كراوه‌ بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی.

چاوڕه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌ چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ باره‌ی چاره‌نووسی به‌رپرسی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی له‌ كۆنگره‌ ده‌رنه‌چوونه‌ته‌وه‌،به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ،یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی كرا ئه‌وكاته‌ بڕیار له‌ چاره‌نوسی ئه‌وبه‌رپرسانه‌ده‌درێت و قسه‌یان له‌سه‌رده‌كرێت.

کۆمێنتا تە