هه‌ڵه‌بجه‌: زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌ به‌ناوی خۆپێشاندانه‌وه‌

هه‌ڵه‌بجه‌: زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌ به‌ناوی خۆپێشاندانه‌وه‌

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

ڕۆژی 22/8/2020 كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و داوای مووچه‌ و له‌كاتی خۆیدا دابه‌شكردنیان كرد، بۆ شه‌وه‌كه‌ی له‌ لا‌یه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نج به‌ ناوی خۆپێشاندانه‌وه‌ هه‌ڵیان كوتاییه‌ سه‌ر چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكوومه‌ت زیانی زۆریان پێگه‌یاند، پاشان ڕۆشتنه‌ سه‌ر لقی 12ی پارتی له‌ شاره‌كه‌ و ته‌قه‌یان لێده‌كرد.

كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” شه‌وی ڕابردوو له‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر شاره‌وانی كۆگای هه‌ڵگرتنی مه‌له‌فاتی هاوڵاتییان سوتێندرا كه‌ مه‌له‌فی 30 ساڵ له‌مه‌و پێشی تێداییه‌ ئه‌وه‌ كه‌ی داوا كردنی مافه‌ زیانی گه‌وره‌ به‌ شاره‌وانی گه‌یه‌ندراوه‌.

كوێستان ئه‌كره‌م ده‌ڵێ:” كامیره‌كانی چاودێری ڕوداوه‌كانیان تۆمار كردووه‌، له‌ دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر هێرش به‌ران، شاره‌وانی دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمه‌ت گوزارییه‌، ئه‌وه‌ی كرا تاوانه‌.

له‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر لقی 12ی پارتی و له‌ چوار لاوه‌ ته‌قه‌یان لێكردووه‌.

له‌و باره‌وه‌ به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی ده‌ڵێ:” دووێنێ شه‌و ته‌نها هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای ئێمه‌ بۆ ته‌نها ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ئێمه‌ عامیلی خێر بووین هه‌میشه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئێمه‌وه‌ به‌شایه‌تی به‌رپرسانی حكوومه‌ت داواكاری بۆ حكوومه‌ت به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری.

به‌سام عه‌لی ده‌شڵێت:” به‌ هه‌ڤاڵانی خۆمانمان وت ددان به‌خۆتاندا بگرن و كاردانه‌وه‌تان نه‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی به‌ماتۆڕێكه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌ر لق و ته‌قه‌یان لێكردین، پاشان له‌ چوار لاوه‌ ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لق كرا، بۆیه‌ ئه‌وكات ئیزندرا ته‌قه‌ به سه‌ر خۆپێشانده‌راندا بكرێت تاكو دووركه‌ونه‌وه‌ نه‌توانن بێنه‌ ناو باره‌گاكه‌مانه‌وه‌.

له‌ هێرشه‌كانی شه‌و ڕابردوو بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت بنكه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ به‌ته‌واوه‌تی سوتێندرا، به‌شێكی شاره‌وانی سوتێندرا، قایمقامییه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ و پۆلیس و دادگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ به‌رد باران كران، زیانی گه‌وره‌ به‌ر ئابووی و بیناكانی حكوومه‌ت كه‌وتووه‌.

 

کۆمێنتا تە