هه‌ڵه‌بجه: نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا كرایه‌وه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ته‌ندروستی، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا كراییه‌وه كه له‌لایه‌ن سێ سه‌رمایه‌داری ناوچه‌كه بنیات ندراوه، تایبه‌ته به كۆرۆنا.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی پاش كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا، به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سوپاسی ئه‌وكه‌سانه‌ی كرد كه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بنیات ناوه و به‌ته‌واوی دابینكردنی ئهجێزه ته‌ندروستییه‌كانییه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت وتیشی، ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران هێشتا لهپهرهسهندنداییه ،له توركیا له زیاد بوندایه نازانین دۆخی حه‌قیقی ئێستای عێراق چۆنه، بۆیه هێشتا ڕزگارمان نه‌بووه، له مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا بۆیه پێویست ده‌كات هێشتا پابه‌ندبین به ڕێنماییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی ڕێنمایه‌كان ببن و ئیداره‌كان به‌باشی و جدی كاره‌كانیان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رده‌وامبن،پلانه‌كانی حكوومه‌ت و پابه‌ندی هاوڵاتیان به‌هاوكاری پزیشكه‌كان توانیمان كوردستان بپارێزین له قه‌یرانی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی و مرۆی.