سه‌ره‌كى Facebook هۆشداری مه‌ترسیدار ده‌درێت له پلانی عه‌ره‌ب و توركمان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستان كه‌م...
هۆشداری مه‌ترسیدار ده‌درێت له پلانی عه‌ره‌ب و توركمان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه
ئه‌ڤرۆ نیۆز،عه‌زیز هه‌ورامانی:
ئێستا لە بەغدا نەیارانی کورد لە بەغدا بە دوو جۆر کاردەکەن یەکەم بشێوێ لەناوچە دابڕاوەکان لە هەرێمی کوردستان و پێچۆڵکردنی کوردنیشینهكان، دووه‌م بەناوهەموارکردنەوەی دەستور دەیانەوێ دەسەڵاتەکانی هەرێم کەم کەنەوە و لەمانە مەترسیدارتر هەماورکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ،لەبیرمان نەچێ کورد لە کاتى نووسینەوەی رەشنوسی دەستووردا لەوپەری هێزدا بوو توانی هەندێ لە مەرجە چارەنوسازەکانی گەلەکەمان بچەسپێنن لە دەستوری عێراقدا.
سه‌ید حه‌سه‌ن شێخانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كه‌ركوك به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:”دیارە هەموار کردنەوەى دەستور ویستی پێکهاتەی عارەبە بەتایبەت وە تورکمان کەمتر بەمەبەستی کەمکردنەوەى کورسیەکانى کورد لە پارێزکَاى کەرکوکدا و ناوچە دابڕینراوەکان.
حه‌سه‌ن شێخانی وتیشی:” مەبەستیانە هەرپارێزگایەک بکرێتە چەند بازنەیەک بۆ دابەش بونی دەنگەکانی کورد ، وە لای هەمومان ئاشکرایە لەو هەڵبژاردنانەی کە عێراق یەک بازنەیی یان بازنەیەکى داخراو بوو ، کورد زۆرترین کورسی بە دەست هێنا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،وە لە کاتی هەموارکردنەوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا کە سستمی یەک بازنەیەیی بوو ، کورسیەکانى ناوچە دابڕاوەکان زۆر کەمى کرد.
شێخانی زیاتر زانیاری‌دا و وتی:”بۆیە ئەوان پەنا دەبەن بۆ سەدەها پسپۆری بیانی و ناوەوە بۆ هەموارکردنەوەکەی ئەمجارە وە ئەگەر کورد یەکڕیز نەبێت لە پەرلەمانی عێڕاق پیلانێکی زۆر گەورە بەڕێوەیە لە دژی کورد بۆ ناوچە دابرێنراوەکان لە هەرێمی کوردستان ئەگەر فراکسیۆنە کوردیه‌کان یەک هەڵوێست نەبن بۆ وەستانەوە دژی و ڕێپێوانی جەماوەری نەکرێ وەک ٢٠٠٨ کەنزیکەی ٢٨ شەهیدمان دا بەیاسا ودەستور نیوەی خاکی کوردستان دەدۆرێنین وەک لە سەربازیدا دۆڕانمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:” پێشبینی دەکرێ کورسەکانى کورد لە کەرکوک هەشت کورسین لە کۆى دوانزە کورسی بۆ پارێزگاکە، دادەبەزێت بۆ دوو یان سێ کورسی .وە ئەم کارە وردکاری زۆری تیدا کراوە بە شێوازێک ڕۆژێک دیت کورد خۆی داوا دەکات ماددەی ١٤٠ جێبەجێنەکرێ.
ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پێشنیاز کراوە چۆن دکتۆر بەرهەم واژووی لەسەر کردووە ڕەوانەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراوە وە ئەوانیش بە دەستکاریووە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراقی دەکەن دەنگدان لەسەری و پەسەند کردنی،ڕاویژکارە کوردانەی جەنابی سەرۆک کۆمار هیچ یاداشتێکیان نەنوسیوە بۆ سەرۆک کۆمار لەسەر مەترسێکانی ئەم یاسا،حه‌سه‌ن شێخانی وای گوت.