چاك بوویه‌كی كۆرۆنا چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌تاكه‌

چاك بوویه‌كی كۆرۆنا چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌تاكه‌

272

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستوه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، چاكبوێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێ، حكوومه‌ت به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا.

تاریق ئه‌حمه‌د، چاكبوه‌ی كۆرۆنا خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند: له‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێت، ده‌نێردرێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌نه‌خۆشخانه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌، و داوای لێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی، پاش پشكنین بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ڵگری كۆرۆنایه‌ ده‌خرێته‌ ژێرچاودێری وردی پزیشكی و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.

تاریق ئه‌حمه‌د وتیشی: له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ هه‌ستم به‌ ئازار و كۆكه‌ و تا و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمان بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌و ژوره‌ی منی تێدابووم هاوڕێیكم له‌گه‌ڵ بوو ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی و كۆكه‌ و تای له‌گه‌ڵ بوو، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی زۆر به‌چڕی چاودێریان ده‌كرین و هه‌وڵی چاره‌سه‌كردیان ده‌كردین.

ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ من له‌ماڵه‌وه‌ به‌ركه‌وته‌بوون پشكنینیان بۆكرا سوپاس بۆخوا هیچ كه‌س له‌ ماڵه‌وه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون كه‌ له‌گه‌ڵم هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵم بون.

ناوبراو وتیشی: ئیراده‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كوردستان و هاوڵاتیانی كوردستان به‌گشتی به‌رامبه‌ر كۆرۆنا زۆر به‌رزه‌ ئه‌وه‌ش وا ده‌كات نه‌خۆشییه‌كه‌ نه‌توانێت كاریگه‌ری گه‌وره‌ بكاته‌ سه‌رنه‌خۆشه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی ته‌ندروستی و كارمه‌ند و پزیشكانی سلێمانی، زۆر به‌ده‌م نه‌خۆشانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ن، ته‌واوی هه‌وڵه‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومه‌تی هه‌رێم توانی زۆر زو له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی تاڕاده‌یه‌كی زۆر باشیش هاوڵاتیان پابه‌ندن به‌ ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ خۆپاراستن.

له‌هه‌رێمی كوردستان 190 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 61 هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بونه‌ته‌وه‌.

کۆمێنتا تە