سەیدسادق بۆ نەوت و کارەبا خۆپێشاندانە و شەش کەس دەستگیرکراون

سەیدسادق بۆ نەوت و کارەبا خۆپێشاندانە و شەش کەس دەستگیرکراون

ئەڤرۆ نیۆ،عەزیز هەورامی:

لە قەزای سەیدسادق هاوڵاتیان خۆپێشاندان دەکەن بۆ نەوت و کارەبا و خزمەت گوزاری گشتی ڕێگاوبان، قایمقامی شارەکە ئامادەنییە قسە بکات. چالاکوانێکی قەزای سەیدساداق لەترسی ئەوەی دەستگیر نەکرێت لە لایەن ئاسایشەوە نەی ویست ناوی بڵاو بکەینەوە، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند هاوڵاتیانی قەزای سەیدسادق خۆپێشاندان دەکەن بۆ نەوت و کارەبا و خزمەت گوزاری چاکردنی کۆڵانەکانی شارەکەمان.

زیاتر وتی، خۆپێشاندانەکە لە ناوبازارە وە دەستی پێکرد، تائێسته لە لایەن ئاسایشەوە شەش خۆپێشاندەر دەستگیرکراوە، خۆپێشاندەران داوای ئازادکردنیان دەکەن. ناوبراو هەروەها وتی، کارەبای سەیدسادق سیستەمی ۱٦ئەمپێرە دەبێت ڕۆژانە وەک بەڵێنی بەرپرسانی شارەکە دابویان ۱۸بۆ۲۰ کاتژمێر کارەبامان بدەنێ بەڵام ئێستە کەمتر لە ۹ کاتژمێر کارەبامان هەیە، دوو ساڵە سەیدساق نەوتی بۆ نەهاتووە، کۆڵانەکانی هەموی قوڕ و چڵپاو چاڵی گەورەیە. خۆپێشاندەران لە دروشمەکانیان داوای خزمەت گوزاری و نەوت و کارەبا دەکەن. دیاری رەفیق قایمقامی سەیدسادق، دەڵێ لە قسەکردنی بۆ پەیامنێری ئەڤرۆ نیۆز، دەڵێ، خۆپێشاندان نییە ئەسڵوئەساسی نیە ئامەدەنییە قسەی زیاتربکات،ئەوە لەکاتێدایە شەش کەس دەستگرکراون لە خۆپێشاندەران و بریندارێکیش هەیە بۆ چارەسەر براوەتە نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ.

کۆمێنتا تە