ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، حكوومه‌ت پلانی هه‌یه كشتوكاڵی كوردستان ئاستێكی به‌رز تۆمار بكات بۆئه‌وه‌ش بۆردێكی پێك هێناوه په‌ره‌به‌كشتوكاڵ بدرێت بازاڕی ناوخۆ پڕبكه‌نه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانیشی بكه‌ن،ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی بوودجه.
حوسێن حمه كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌ڤرۆ نیۆز ڕاگه‌یاند:”حكوومه‌ت بۆردێكی دروست كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی كشتووكاڵ، حكوومه‌ت بڕیاریداوه ده‌بێت كه‌رتی كشتوكاڵ گرنگی پێبدرێت له كارنامه‌ی حكوومه‌تیش هاتووه گرنگی به كه‌رتی كشتووكاڵ ده‌درێت بۆ ژێرخانی ئابووری كوردستان كه‌رتی كشتوكاڵ كه‌رتێكه پڕۆژه‌كانی درێژخایه‌نه.
حمه كه‌ریم وتیشی:”ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ڕاگه‌یاندووه، وه‌ك ژێرخانێك بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ وه‌ك دروستكردنی سایلۆ و ساردخانه و دروستكردنی كارگه‌ی په‌ینی كیمیاوی، گرنگی دان به پیشه‌سازی كشتووكاڵ، هه‌موو وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت هاوكاربن. زیاتر زانیاری‌دا و وتی، حكوومه‌ت ئامانجی ئه‌وه‌ییه ئه‌و بازرگانانه‌ی ده‌ڕۆن له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كه‌ن هاوكاری جووتیاران بكه‌ن له بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتووكاڵ، به‌رهه‌می ناوخۆ دابین به‌كه‌ن و زیاده‌كه‌ش به‌بازاڕی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن، ئه‌مساڵ باجمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵك به‌رو بوومی كشتوكاڵی زیادكرد، بۆ ساڵانی ئاینده زیاتریشی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دار و بازرگانه‌كانیش هاوكاربن.