ئه‌ڤرۆ نيوز:
د راگه‌هاندنه‌كێ دا، حوكمه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا بيره‌وه‌ريا سه‌رهلدانا سه‌رتاسه‌رى ل هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاند: د ده‌مه‌كى دا كو ئه‌ڤرۆ 24 سال ل سه‌ر سه‌رهلدانا گه‌لێ مه د بۆرن، يا هه‌ڤده‌مه ل گه‌ل وێ چه‌ندێ كو كوردستانى يێ ل چه‌په‌رێن به‌ره‌ڤانيێ دا به‌رامبه‌ر ترندهترين دوژمنێ تارياتيێ و ژ لايه‌كێ دى ژى ڤه تووشى فشاره‌كا زۆرا داراريى و سياسى و شه‌رێ ده‌روونى بووينه.
ئاماژه ب وێ چه‌ندێ ژى كريه كو سه‌رهلدان كو مه‌زنترين ده‌ربڕين بوو ژ خواست و ئيرادا گه‌لێ كوردستانێ بۆ ئازادى و ره‌تكرنا دهستهلاتا دكتاتوريێ و خوهسهپاندن ل سه‌ر ئيرادا گه‌لێ مه، ژ به‌ر هندێ هه‌لگرا چه‌ندين رامان و وانێن ب بهايه يا ژ هه‌موويان ژى گرتنكرن ئێكگرتنه.
هه‌ر د ڤێ به‌ياننامێ دا هاتيه ژى گيانێ خوراگرى و به‌ره‌ڤانيا هه‌وه، ب هه‌مان روحيهتا سه‌رهلدانا مه‌زنا گه‌لێ مه، به‌رامبه‌ر ڤى شه‌رێ نهخاستى ژ لايێ داعش و ژ لايه‌كێ دى ڤه كاودانێن نه‌خواستى يێن رووى ب روويێ هه‌رێما كوردستانێ بووين، مه‌زنترين به‌لگێن دلسۆزيا ههوهنه بۆ ئاخ و وه‌لاتى و خوينا شه‌هيدێن نه‌مر.
خواستيه ژى ژى كو بلا ئه‌ڤ رۆژه هێز و قهوهتهكا دى ب ده‌ته گه‌لێ كورد دا كو هه‌مبه‌ر ڤى دوژمنى و ڤان كێشان رابن.
ئه‌ڤه ژى ده‌قێ به‌ياننامێ يه:
جەماوەری سەربەرز و خۆڕاگری کوردستان..
هاووڵاتیانی خۆشەویست..
ئەمڕۆ لە ساتەوەختێکی هەستیار و مێژوویی‌دا، بیست و چوار ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئازارى ١٩٩١ی گەلەکەماندا تێدەپەڕێت، ساتەوەختێک کە كوردستانیان لە سەنگەری بەرگریدا بەرامبەر بە دڕندەترین هێزی تاریکی دەجەنگێ، لە لایەکی دیکەشەوە ڕووبەڕووی فشارێکی زۆری دارایى و سیاسی و جەنگی دەروونی بوونەتەوە.
ڕاپەڕین کە گەورەترین دەربڕین بوو لە خواست و ئیرادەی كوردستانیان بۆ ئازادی و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و هەژموونی خۆسەپاندن بەسەر ئیرادەی نەتەوەیی و نیشتمانیماندا، بۆ ئێمه هەڵگری چەندین مانا و وانەی بەنرخە، کە گرنگترینیان زەروورەتی یەکگرتووییمانە، لەگەڵ هەبوونی ئیرادەی خۆڕاگری و ڕۆحی بەرەنگاربوونەوە و بەرخۆدان، لەپێناوی سەربەستی و سەربەرزیدا.
كوردستانیانى خۆشەویست..
گیانی خۆڕاگری و بەرەنگاریی ئێوە، به هەمان ڕۆحییەتی ڕاپەڕینە مەزنەکەمانەوە بەرامبەر بەو جەنگە نەگریسەی داعش لە لایەک و ئەو دۆخه سه‌خته‌ى لە لایەکی دیکەوە ڕووبەڕووی هەرێمى كوردستان بوونەتەوە، گەورەترین بەڵگەی دڵسۆزیتانە بۆ خاک و نیشتمان و وەفاداریتانە بۆ خوێنی شەهیدە نەمرەکانمان. ئەم هەڵوێستە، درێژەپێدەر و شێوازێکی دیکەی خەباتی ڕەوای گەلەکەمانە، هاوشانی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و بنیادنان و ئاوادانکردنەوەی کوردستان. بە دڵنیاییشەوە سەرکەوتن هەر بۆ ئەم گەلە ئازادیخوازەیە، کە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان خاوەن ناوبانگێکی بەرز و دۆستانێکی زۆرە.
لەم یاده پیرۆزەدا، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و پێشمەرگە قارەمانەکانمان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆڕاگر و سەربەرزی کوردستان و ته‌واوى خوشک و برایانمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و تاراوگە، ده‌كه‌ین.
با یادی ڕاپەڕین، ورە و وزەی زیاترمان پێ ببەخشێت بۆ خۆڕاگری و پارێزگاری لە ئیرادە و خواستی نەتەوەییمان.
بەرز و شکۆدار بێت یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان..
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌رفرازیى کوردستان..
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2015/3/4