ته‌ندروستی سلێمانی: مه‌ترسی قه‌ره‌باڵخی و نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاڵی سفر
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامیی:
پاش ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوبازاڕی سلێمانی و كرانه‌وه‌ی دووكان و ماركێت و بازاڕهگهورهكان دروستبوونی قه‌ره‌باڵخی زۆر و ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ له چه‌ند مزگه‌وتێك به‌رپرسانی ته‌ندروستی نیگه‌ران كردووه هۆشداری توند ده‌ده‌ن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ،دكتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند :” ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر كۆرۆنا به‌ده‌ستمان هێنا به‌پشتیوانی هاوڵاتیان بوو، ئێمه داوامانكرد قۆناخ به‌قۆناخ ڕه‌وشی سلێمانی ئاسایی بكرێته‌وه، ئه‌و قه‌ره‌باڵخییه‌ی له ناوبازاڕ و مزگه‌وته‌كاندا هه‌یه زۆر مه‌ترسیداره ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاڵی سفر، په‌له‌په‌لی زۆر له ئاسایی كردنه‌وه هه‌بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و گوتی، هۆشداری مه‌ترسیی بڵاو بونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ش به‌هۆی بێباكی هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بونیانه له ئێستادا به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه، پێویسته هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، له توانای نه‌ئێمه و نه هیچ ده‌زگایه‌كدا هه‌یه هه‌زار لیژنه دروست بكه‌یت بۆ چاودێری بازاڕ و مزگه‌وت و گشت شوێنه‌گشتییه‌كان، ئێستا ئه‌وه‌ی له سلێمانی ده‌گوزه‌رێت ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی هاوڵاتی خۆیداییه. وتیشی، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكه‌وینه حاڵه‌تێكی قورس ئه‌وه مامه‌ڵه‌مان جیاواز ده‌بێت، مه‌ترسی زۆر هه‌یه له سلێمانی و هۆشداری توند ده‌ده‌ین.
له باره‌ی داواكردنی كردنه‌وه‌ی درگای مزگه‌وته‌كان و له چه‌ند مزگه‌وتێك نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێت، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتی، ئێمه تێناگه‌ین هاوڵاتیان بۆ په‌له‌ی كردنه‌وه‌ی درگای مزگهوتهكانییهتی و به‌ڵام له كاتێكدا مزگه‌وته‌كانی مه‌كه و مه‌دینه داخراون ئایا هاوڵاتی ئێمه له هاوڵاتی وڵاتانی تر موسڵمانترن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین درگای مزگه‌وت دابخرێت به‌ڵا ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵمه‌تێكی خۆپارێزییه هیچ پێوه‌ندی به ئاینه‌وه نییه، پێویسته ماموستایانی ئاینی پێش هه‌موو لایه‌ك پێشه‌نگبن له‌وه‌ی دووای هه‌موو سكته‌ره‌كان داوای كردنه‌وه‌ی درگای مزگه‌وته‌كان بكه‌ن، چۆن یه‌كه‌م كه‌س بوون پابه‌ند بوون به داخستنی درگای مزگه‌وته‌كان به‌ڕای ئێمه له‌م دۆخه هه‌رشوێنك موسڵمانان نوێژ و تاعه‌تی خۆی بكات خێره‌كه‌ی له وه كه‌متر نییه له مزگهوتبێت.
له پارێزگای سلێمانی 132 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆماركراوه ،126 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، 4 كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و 2 كه‌س له نه‌خۆشخانه ماون.