سلێمانی: ماموستاییه‌كی ئاینی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بو گیانی له‌ده‌ستدا
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
له پارێزگای سلێمانی 6 حاڵه‌تی نه‌خۆشی كۆرۆنا تۆماركراوه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه، نزیكه‌ی 700 كه‌سیش له كرینتینه له ژێرچاودێری پزیشكیدان و له وڵاتی ئێران گه‌راونه‌ته‌وه.
دكتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” ئه‌مڕۆ شه‌شه‌م حاڵه‌تی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، ماموستاییه‌كی ئاینییه گوتاربێژی مزگه‌وتی مه‌حووی ناوبازاڕی سلێمانییه، ته‌مه‌نی 70 ساڵه گیانی له ده‌ست داوه.
دكتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ماموستا ئاینییه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو له‌گه‌ڵ داخڵبوونی به‌نه‌خۆشخانه نه‌ی ده‌توانی هیچ قسه‌یه‌ك بكات و تا گیانی له‌ده‌ستدا، خێزانه‌كه‌شی ئینكاری ئه‌وه‌ده‌كه‌ن سه‌ردانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی كردبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێنچ توشبووه‌كه‌ی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕه‌وشی ته‌ندروستییان زۆر باشه و به‌رده‌وام چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، له وڵاتی ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له ئێستادا نزیكه‌ی 700 كه‌س له كرنتینین له ژێرچاودێری پزیشكیدان، ته‌واویان سه‌ردانی ده‌وڵه‌تی ئێرانیان كردبووه.