غازی سروشتی فریاد ڕهسهكهی بوودجه‌ی كوردستان
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی غازی سروشتی ده‌توانێت ئه‌و كه‌میی بوودجهییهی پڕبكاته‌وه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت تووشی بووه سه‌رۆكی ڕێكخراوی بواری نه‌وت و غاز باس له‌وه‌ده‌كات غاز كارتێكی گرنگی كورده به‌رامبه‌ر به‌غدا.
وریا هەورامی، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوت و غاز، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی غازی هه‌رێمی كوردستان نزیك بووه‌ته‌وه له ده ملیار دۆلار، كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دوو كێڵگه‌ی گرنگی غازی سروشتی هه‌یه میران و بنه‌باوی هه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گنێڵ ئینێرجی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له سنووری پارێزگای سلێمانیش هه‌ردوو كێڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و خۆرمه‌ڵه هه‌یه، بۆ زیاتر بۆ دابینكردنی غازی ناوخۆ به‌كاردێت، به‌ڵام هه‌ردوو كێڵگه‌ی میران و بنه‌باوی له ده‌شتی هه‌ولێر زیاتر بۆ هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كاری له‌سه‌ركراوه بڕیاربوو ئه‌مساڵ ده‌ست به‌هه‌نارده‌ی غازی سروشتی كوردستان بكرێت.
گوتیشی،هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبكات به هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گرنگی ده‌بێت بۆ جێگره‌وه‌ی نه‌وت، ئێسته جیهان به‌ره‌و سه‌ده‌ی غازی سروشتی ده‌ڕوات كوردستان به‌شێك ده‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ی غازی سروشتی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌ك توركیا و عێراق وه یه‌كێك ده‌بێت له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌وروپا چاوی له‌سه‌ره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می غازی و خواستی وڵاتانی ئه‌و روپی بۆ غازی سروشتی چاویان بڕیوه‌ته لهسهرغازی كوردستان.
به‌پێ زانیارییه‌كانی ئێمه له‌لایه‌ن كۆمپانیایی گنێڵ ئینێرجی ،چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ند هێندراون بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستاندابكهن و ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ هه‌نارده‌كردن، به قیاساتیی نێوده‌وڵه‌تی كۆمپانیاكان ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كردووه.
گرێبه‌ستی غازی سروشتی نێوان عێراق و ئێران كۆتایی هاتووه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پێوه‌ندی ئێران و عێراق ببڕێت له ئاستی ناوخۆدا عێراق پێویستی غاز پڕبكاته‌وه بۆ به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با و غازی ماڵان ،عێراقیش ئێسته تاكه‌سه‌رچاوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه ،بۆیه غاز كارتێكی باش ده‌بێت به‌رامبه‌ر عێراق بۆ ڕه‌وانه كردنی مووچه و بوودجه‌ی كوردستان.