داوای زیندانی كردنی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كرێت
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له باخی گشتی سلێمانی گردبوونه‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی 10ی ئه‌مانگه خۆپێشاندانێكی گه‌وره دژی شاسوار عه‌بدولواحید ڕێكده‌خه‌ین و داوا ده‌كه‌ین دادگا سكاڵاكانمان وه‌ربگرێت و سزای شاسوار عه‌بدولواحید بدات.
دانا لهۆنی پارێزه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ڕای گه‌یاند:” ڕۆژی 10ی ئه‌مانگه له به‌رده‌م درگای چاڤی لاند خۆپێشاندانێكی گه‌وره ڕێكده‌خه‌ین، دژ به خواردنی پاره و پوولمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:” له‌به‌رامبه‌ر قه‌رزه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید چاڤی لاند ده‌خرێته مووزایدهی ئاشكرا و ده‌فرۆشرێت، له‌وكاته‌شدا مافی خاون پشكه‌كان 10 هه‌زار خاوه‌ن پشكن ده‌فه‌وتێت.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بوانی گردبوونه‌وه‌كه داوایانكرد، به‌پێ مادده‌ی 446 شاسوار عه‌بدولواحید سزابدرێت ،مافی 10 هه‌زار كه‌سی خواردووه سزاكه‌ی بیخه‌یته‌وه سه‌ریه‌ك 100 ساڵ زیندانی ده‌كات.
هاوڵاتێك كه خاوه‌ن پشكه له چاڤی لاند ڕای گه‌یاند:” 10 ده‌فته‌ر دۆلاری لای شاسوار عه‌بدولواحیده و خۆشی 7 ده‌فته‌ر دۆلاری خه‌ڵكی قه‌رزاره و دۆخی دارایی خه‌راپه له‌به‌ر ترسی خوا نه‌بێت خۆی ده‌سوتێنێت.
هاوڵاتێكی تری خاوه‌ن پشك ده‌ڵێ، له بری قاجانزی ساڵانه‌ی چاڤی لاند چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلارم داوه ڕۆشتووم كارتی یاری یان پێداوم و جارێك ڕۆشتین پێ و جاری دووه‌م وتیان كارتهكهشتان سوتاوه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت گاڵته‌كردنه پێمان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكی دزه‌وه.