مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی: وروژاندنی پرسی لامه‌ركه‌زی سلێمانی له ئێسته‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدایه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
تاقمێكی ناو یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت كێشه بۆ حكوومڕانی كوردستان دروست بكه‌ن و له‌م قۆناخی قه‌یرانی ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا ،پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی سلێمانیان وروژاندووه، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی،ده‌ڵێ، گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵنه‌بژاردووه ده‌ستكاری نه‌خشه‌ی كوردستان بكات.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” ئێسته نازاندرێت داهاتی شاره‌كان چه‌نده له كاتێكدا باسی لامه‌ركه‌زییه‌تی سلێمانی ده‌كرێت و هه‌وڵی بۆ ده‌درێت، یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان، ڕێسكێكی گه‌وره‌ییه هه‌رلایه‌ن و كه‌سێك بڕواته ژێرباری ئه‌وه‌ی بڵێت ده‌ڕۆمه ژێرباری لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ سلێمانی.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی وتیشی:” ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان ماوه‌ی یاساییان ته‌واو بووه، شه‌رعیه‌تی كاری گه‌وره‌یان نییه ئێسته ده‌زگایه‌كی كاربه‌ڕێكه‌رن ،ده‌بێت له بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ڕاپرسی بۆ بكرێت جه‌ماوه‌ر بڕیار بدات چ سیسته‌مێكی ده‌وێت،ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بۆ ئه‌وه هه‌ڵبژێردراون كاروباری ئیداری ڕاپه‌ڕێنن نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌ستكاری نه‌خشه‌ی كوردستان بكه‌ن.
كه‌وڵۆسی زیاتر ده‌ڵێ:” ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له لامه‌ركه‌زی داهاتی ناوخۆی پارێزگاكه‌بێت وه‌ك داهاتی هاتوچۆ و شاره‌وانی و زه‌ریبه و ئه‌وه حكوومه‌تیش لاری لێنییه، ته‌نانه‌ت له كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم باس له لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ پارێزگاكان و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كراوه، به‌ڵام ده‌بێت داهاتی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه بازرگانییه‌كان و سامانه سروشتییه‌كان بۆ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی له هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ، به‌بڕوای ئێمه پێویسته پرسیی لامه‌ركه‌زیه‌ت بخرێته دووای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان، حزب لامه‌ركه‌زییه‌ت بكاته دروشمی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵك قبووڵی بێت ئه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت و ئه‌وكات ده‌توانێت ئه‌نجوومه‌نی نوێ پارێزگا كار له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ت بكات.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، له‌م دۆخه‌ی قه‌یرانی دارایی و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا وروژاندنی پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ سلێمانی ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدایه و ده‌بێت له‌م دۆخه به یه‌كگرتووی هه‌وڵبده‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و به‌تایبه‌ت ڤایرۆسی كۆرۆنا.