پارتى سهرهخۆشيێ ل بنهمالا نهجمهدين يوسڤى دكهت
ئهڤرۆ نيوز:
مهكتهبا سياسى يا پارتى ديموكراتى كوردستان سهرهخۆشيێ ل بنهمالا خودێ ژێ رازى نهجمهدين يوسڤى دكهت ئهڤه ژى دهقێ وێ يه:
پرسەوسەرەخۆشی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر (نەجمەدین یوسفی)
بەڕێزان خانەوادەی کەسایەتی نیشتمان پەروەر و ھەڤاڵی تێکۆشەر(نەجمەدین یوسفی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ناودار و کادیر و سەرکردەی دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی (نەجمەدین یوسفی) مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تێکرای کەس و کاری خوالێخۆشبوو و ھەڤاڵانی پارتیمان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خوای گەورە سەبروئارامی ودڵنەوایی بە ئێوەو ھەموو لایەک ببەخشێ.
نەجمەدین یوسفی لەساڵی 1957 لە شاری بەغدا پەیوەندی بە پارتیمانەوە دەکات و دواتر لە سەرەتاکانی ھەڵگریسانی شۆڕی مەزنی ئەیلول دەچێتە ناو ریزەکانی شۆڕش وەکو پێشمەرگە و کادیرێکی بوێر لە بەر لێھاتوویی دەکرێتە ئەندامی ناوچە و دواتر لەساڵی 1963 بەرپرسیاریەتی لیژنەی ناوچەی ئامێدی پێدەسپێردرێت و پاشانیش دەبێتە کارگێری لقی یەکی پارتیمان.
ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو لە ساڵی 1979 وەکو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان دەستنیشان دەکرێت و بەرپرسیاریرتی لقی یەک وەردەگرێت. جیالەوە لە ساڵانی ھەشتاکان چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی لە دەڤەرەکانی خرێنە و لۆلان و شنۆ و دۆڵی بالیسان و سنوری لقی دووی پارتیمان بەو پەڕی لێھاتووی و دڵسۆزییەوە رادەپەڕێنێت.
خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی خاوەن ھەڵوێست و وەفادار بوو بەرامبەر رێبازی بارزانی نەمرو کاروانی شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد لەو پێناوەشدا لە خزمەت و تێکۆشان بەردەوامبوو، لە چەند ساڵی رابردووشدا خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەش بە چەندین خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە بریندار و پەککەوتەکانی شەڕی رووبەڕوبوونەوەی تیرۆرستانی داعش کردووە. بەداخەوە لەدەستدانی زیانێکی گەورەبوو.
جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە خۆمان و ئێوە و تەواوی بنەماڵەی ھەڤاڵی کۆچکردومان دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە بەبەھەشتی بەرین شاد بکات..
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان