سلێمانی: كۆرۆنا نوێژی هه‌ینی و به‌كۆمه‌ڵی له‌ مزگه‌وته‌كان ڕاگرت

سلێمانی: كۆرۆنا نوێژی هه‌ینی و به‌كۆمه‌ڵی له‌ مزگه‌وته‌كان ڕاگرت

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

پاش ئه‌وه‌ی ماموستاییه‌كی ئاینی له‌ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنه‌ی فتوا و پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی بڕیاریاندا، نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ڕابگیردرێت و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كان ناكرێت.

دكتۆر ئه‌حمه‌د شافعی ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوا له‌ مزگه‌وتی سلێمانی، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” بڕیارماندا به‌وه‌ی هه‌موو نوێژه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ مزگه‌وه‌ته‌كان ڕابگیردرێن بۆ كاتێكی نادیار و ته‌نها له‌ مزگه‌وته‌كان بانگ ده‌درێت و پاش بانگه‌كه‌ بانگ بێژه‌كه‌ داوا له‌ موسڵمانان ده‌كات له‌ ماڵه‌كانی خۆیان نوێژه‌كانیان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاردرا بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كان ڕابگیردرێت، پاشان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڤایرۆسه‌كه‌ بڕیاری ترده‌درێت بۆ هه‌فته‌كانی تر. ناوبراو ده‌ڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌وقه‌ و كۆكه‌ و پژمین ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌ نێوان مرۆڤه‌كان به‌پێویست زاندرا نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ئێستادا له‌ مزگه‌وته‌كان ڕابگرین.

کۆمێنتا تە