د.سامان به‌رزنجی: سه‌رۆك وه‌زیران دو بووجه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكردوه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
ئه‌مڕۆ 26/3/2020 دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یی كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری شاره‌كه كۆبویه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاگابوونی به‌ڕێوه‌چونی به‌رنامه و پلانه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبه‌نه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و شاره.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند:” سوپاس هه‌موو تیمی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، ئێستا به‌چاوی خۆمان بینیمان تیمه‌كان له ناو شار بڵاو بونه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان، أنشاألله هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست دوور ده‌بێت له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی، به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێری كردنی ڕه‌وشه‌كه دوو جار بوودجه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه دابینكراوه، ئاماده‌ین بۆ دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له كوردستان كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یان زیاد بونی، ئێمه كاتێك كه‌سێك توشی كۆرۆنا ده‌بێت ئه‌وه ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی و ئه‌وانه‌شی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵی هه‌بوه، پشكنینی كۆرۆنا یان بۆ ده‌كه‌ین، دڵخۆشین به‌وه‌ی له كوردستان ژماره‌ی گه‌وره‌ی توشبوانی كۆرۆنا تۆمار ناكرێت، ژماره‌ی توشبووان به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه ده‌چێ به‌تایبه‌ت ئه‌و شار و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه‌ره‌نتین كراون، ئێستا له كوردستان ئاستی گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌نها له گه‌شتیاران نییه، بۆیه تیمه ته‌ندروستییه‌كان هه‌ركه‌س كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی هه‌بێت پشكنینی بۆ ده‌كرێت، له هه‌ڵه‌بجه نه‌خۆش هه‌یه داخل كراوه وه‌ك گومان لێكراو
. وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێ: زیاد نه‌كردنی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا و تهشهنهنكردنی هاوكاری هاوڵاتیانه بۆ حكوومه‌ت سوپاسیان ده‌كه‌ین پابه‌ندن به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، له كوردستان له ئاستی كۆنتڕۆڵكردن و چاره‌سه‌ری كۆرۆناین، ده‌مانه‌وێت ئیدی زیاد نه‌بێت و كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی له كوردستان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان ڕه‌وشی ته‌ندروستیان زۆر باشه.
د.سامان به‌رزنجی گوتی: ئهودهنگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه جیاوازی له پشكنین له نێوان پارێزگاكان بكرێت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی گومانی حاڵه‌تی كۆرۆنایان لێ ده‌كرێت، بۆ نمونه هه‌ردوو ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و سێبیران پشكنینی زیاتر ده‌كرێن چونكه ئه‌وانه گومانی زیاتر هه‌یه، دكتۆرێكیش له هه‌ولێر توشی كۆرۆنا بوو مه‌جبورین ئێمه ته‌واوی ئه‌وكه‌سانه‌ی كۆنتاكی له‌گه‌ڵی هه‌بوه پشكنینیان بۆ بكه‌ین، لایه‌نێكی تریش سێ سه‌رچاوه‌مان هه‌یه پۆ پشكنین، یه‌كه‌م له لایه‌ن پزیشكه‌وه دووه‌م پشكنین بۆ ئه‌وانه ده‌كرێت كهرهنتینمان كردوون پێش ئه‌وه‌ی بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه، سێییه‌م ئه‌وكه‌سانه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت بهركهوتهنیان له‌گه‌ڵ توشبووه‌كان هه‌یه.