ڕانییه خۆپێشاندان گرژی تێكه‌وتووه کەسێک کۆژرا
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی
له قه‌زای ڕانییه هاوشێوه‌ی چه‌ند شارێكی تری كوردستان خۆپێشاندان به‌ڕێوه چوو ،له خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕانییه گرژی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و خۆپێشانده‌ران دروست بووه پۆلیسێك برینداره و به به‌ردی خۆپێشانده‌ران.
عومه‌ر چاوشین چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هاوڵاتییانی ڕانییه هاتوینه‌ته سه‌ر شه‌قام داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ گۆڕان كاری ڕیشه‌ی و چاكسازی.
عومه‌ر چاوشین ده‌ڵێ، له خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕانییه گرژی تێكه‌وتووه هێزه‌كانی ئاسایش ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن، هاوڵاتییانیش به‌رد بارانی هێزه‌كانی ئه‌منییان كرد،پەیامنێری گەلی کوردستان گیای سپارد و پۆلیسێك به‌هۆی به‌رده‌وه برینداره، بازار بهدووكانداران داخرا ئاگر له شه‌قامه‌كان كرایه‌وه.
زیاتر وتی، هاوڵاتییان بێزارن و هیوایان به چاكسازی و گۆڕان كاری هه‌یه پێویسته جوابی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی بدرێته‌وه ،خه‌ڵك به ئومێده‌وه دهڕزانێته گۆڕانكاری و چاكسازی، ئێسته هیچ حزبێك ناتوانێت خۆی بكات به خاوه‌نی خۆپێشانده‌ران.