سەرۆکێ حوکمەتێ پەیامەکێ بەلاڤ دکەت

سەرۆکێ حوکمەتێ پەیامەکێ بەلاڤ دکەت

ئەڤرۆ نیوز:

مەسرور بارزانی سەرۆکێ حوکمەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا ٧٤ سالیا دامەزراندنا پارتی دیموکراتی کوردستان و ژ دایکبوونا سەرۆک بارزانی پەیامەکێ بەلاڤ دکەت، ئەڤە ژی دەقێ پەیامێ یە:

پیروزبایی هەفتاو چوارەمین سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دایکبوونی ڕێبەری نەتەوەیی و نیشتیمانیمان جەنابی سەرۆک بارزانی لە هەموو کوردستانییەکی تێکۆشەر و دڵسۆز و بە تایبەتی هەموو لایەنگر و ئەندام و سەرکردایەتی پارتی دەکەم.

دامەزراندنی پارتی وەک گەورەترین و سەردەمیانەترین حزبی دیموکرات و جەماوەری، لە فراوانترین پانتایی جوگرافی لە سەرتاسەری کوردستان، وەرچەرخانێک بوو لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، کە هەمو ئازادیخوازێکی لە ژێر چەتر و ڕێبەرایێتی باوکی نەتەوەییمان بارزانی نەمر کۆ کردەوە و روحی بەرگریکردن و خۆڕاگری لە ناخی هەمو نیشتمانپەروەرێکدا زیندوو کردەوە.

بە درێژایی مێژووی پڕ سەروەریی ڕووبەڕووبونەوەی زوڵم و ستەم و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی گەلەکەمان، پارتی خاوەنی سەدان داستان و سەرکەوتنە و چەندین دەستکەوتی مێژوویی بۆ گەلی کوردستان بە دەستهێناوە و قەڵایەکی پۆڵایین بووە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان لە هەموو پارچەکاندا و هەموو ئازادیخوازێک لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

پارتی و بارزانی بوون بە ڕەمزی داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان . هەر بۆیەش پەلاماری دوژمنان پێش هەموو لایەک بۆ سەر پارتییە. بڕوای نەگۆڕی پارتی لە خەباتی بەردەوام و خۆنەچەماندن، وای کرد لە گەڵ لایەن و پارتە تێکوشەرەکانی دیکە، کیانی کوردستانی بێتە سەرنەخشەی سیاسەتی جیهانی.

سەرۆک بارزانی وەک ڕابەرێکی نیشتیمانی، چ لە بەرەکانی شەڕ دژی دوژمنان و تیرۆریستان و چ لە سەر ئاستی دیپلوماسیی جیهانی، ئیرادەی گەلی کوردستانی سەرخست و پێکەوەژیانی گەلانی لە کوردستان زیاتر بەرجەستە کرد و ئومێد و بڕوا بەخۆبوونی گەلەکەمانی بە مافە ڕەواکانی زیندوو کردەوە.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە ھەرێمەکەمان و ناوچەکە، گیرۆدەی قەیرانی سەختی تەندروستی و ئابووری بووەتەوە، باشترین ڕێکار بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، بەر لە ھەر شتێک یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی کوردستانە، هیوادارم گشت لایەکـ، بەرپرسیارانە تواناکانمان یەک بخەین بۆ ئەوەی وەک ھەمیشە، بە سەر کۆسپ وسەختییەکان زاڵ بین و هەموو کێشەکانی دەڤەرەکەش لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆوە چارەسەر بکەین.

لەم بۆنەیەدا بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و كەسوکاری ئەنفالکراوان و کیمباران و زیندانییانی سیاسیی گەلەکەمان دەکەم.

ئەم یادە پیروزە پایەدار بێت و هیوای تەمەندرێژی بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی دەخوازم و ئومێدەوارم لە ژێر ڕێبەرایەتی ئەودا، گەلەکەمان بە هەموو ئاواتەکانی بگات.

کۆمێنتا تە