ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س تاوه‌كو ئێسته ئاماده‌نه‌بووه ئه‌ونرخه بدات حكوومه‌ت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆ ژماره 10 دیاریكردووه نه‌فرۆشراون ، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگاكه ده‌ڵێن پێشنیاری نوێیان بۆ سه‌روی خۆیانداوه.
حه‌سه‌ن عه‌بدڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” ئه‌ونرخه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ژماره نایابه‌كانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، دیاری كردوون زۆره و دووجار ژماره(1) مان خستووه‌ته موزایده‌ی ئاشكرا به‌ڵام كه‌س ئاماده نه‌بووه ئه‌ونرخه‌ی پێبدات یه‌ك ملیار دیناره.
زیاتر گوتی، ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نوسراومان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵه‌بجه، كه‌م بكرێته‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه تاوه‌كو وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه ژماره (1) ناخه‌ینه‌وه موزایده بۆ فرۆشتن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له دووای ژماره (100001) 39 ژماره‌ی ئۆتۆمبێلمان وه‌ك گواستنه‌وه داوه به ئۆتۆمبێل له سلێمانییه‌وه ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان كردووه به ژماره تابلۆی هه‌ڵه‌بجه و ته‌نها پاره‌ی ڕسووماتمان لێ وه‌رگرتوون.