ئەڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گشتی سلێمانی ده‌ڵێ، دووای جه‌ژن كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامده‌درێت بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، داواكراوه تاپۆكردن 3% دابه‌زێت بۆ 1% حكوومه‌ت له دراسه‌داییه.
عه‌زیز سه‌عید ، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” كێشه‌ی قه‌یرانی دارایی و ڕێژه‌ی ئه‌وپاره‌ی له 3% بۆ تاپۆی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون وه‌رده‌گیرا وای له هاوڵاتیان كردبوو به‌ده‌م مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانیان نه‌ڕۆن بۆیه پێشنیاركراوه له 1% له هاوڵاتیان وه‌ربگیردرێت، ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان تاوتوێ ئه‌و پێشنیاره‌ده‌كات و دڵنیاین په‌سه‌ند ده‌كرێت.
سه‌عید گوتیشی:” له پاش پشوه‌كانی جه‌ژن ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام لیژنه‌یه‌ك كارده‌كات په‌له بكرێت له تاپۆكردنی یه‌كه‌نیشته‌جێبووه‌كان، له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه كاره‌كانی زه‌وییه‌كان ته‌واوبكرێت، وه‌تاپۆش نرخی له 3% دابه‌زێنێت بۆ 1% كه ئه‌وكات یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون 600 دۆلار بۆتاپۆ وه‌رده‌گیرا ده‌بێته 200 دۆلار هاوڵاتیش باشتر ده‌ڕۆن به‌ده‌م تاپۆكردنی خانوه‌كانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زیاتر له 136 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك ،سلێمانی ،هه‌ڵه‌بجه دروستكراون به‌شێكی كه‌میان تاپۆ كراون،به‌شێكی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون تاپۆیان بۆناكرێت پێوه‌ندی به‌و قه‌رزه‌وه‌هه‌یه سندووقی نیشته‌جێبوون لای حكوومه‌ت ده‌بێ ته‌واوی بیده‌نه‌وه ئه‌وكات تاپۆی ده‌كرێت، به‌شێكیشیان قه‌رزی درێژخایه‌نی وه‌به‌رهێنه‌ری لایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌ره‌نتینه نه‌بوایه ئه‌وه ئێستا زۆرێك له‌كاره‌كانی تاپۆ ته‌واو بوبون.
له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره بۆ تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ،دڵنیاین ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چی باشبێت بۆئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون تاپۆ بكرێت له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌ی كات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی وای گوت.