ئه‌ڤرۆ نیۆز،عه‌زیز هه‌ورامی:
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میوشن زیاتر له 35 كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری وزه و به‌رگری و سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تانی جیهان ئه‌نجامدا.
دڵشاد نامیق: به‌شداری مه‌سروور بارزانی له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن به‌هێزی پێگه‌ی كوردستانه دڵشاد نامیق شاره‌زایی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” به‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌سرور بارزانی له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن، گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن زیاتر له 500 كه‌سایه‌تی بڕیاربه‌ده‌ستی جیهان تێدابه‌شداری ده‌كه‌ن، له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی و ئاسایش و دیپلۆماسی ، ئه‌وبابه‌تانه‌ی له كۆنفڕانسه‌كه خرابوونه‌به‌رنامه‌ی كاره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگ بوون، له‌وانه پاراستنی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش.
وتیشی، سه‌رۆك مه‌سرور له په‌راوێزی كۆنفڕانسه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێ قۆڵی گرنگی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی باڵای جیهان،ئه‌نجامدا كه‌باس له پێوه‌ندی دیپلۆماسی و ئه‌منی كراوه، وه‌باس له ڕه‌وشی ئێستای عێراق كراوه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و ڕۆڵی كوردستان له وزه، داوای پشتیوانی وڵاتان بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، كه‌مپینكردن بۆ دۆزی كورد به‌تایبه‌ت له وڵاتی سووریا كه ئێستا ده‌بینین ڕه‌وشی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و یه‌كلای كردنه‌وه ده‌چێت و كورد نه‌فه‌وتێت و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه له‌بار نه‌بردرێت.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی: مه‌سرور بارزانی دیداری گرنگی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی وڵاتان ئه‌نجامدا مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی پرسه سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌ڤرۆ نیۆز وتی:” ئه‌قڵی كورد له مامه‌ڵه‌كردن به وزه‌وه وای كردووه جیهان چاویان له پێوه‌ندی به‌هێزبێت له‌گه‌ڵ كوردستان، له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری وڵتانی زلهێزی جیهانی دیداری گرنگیان له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی ئه‌نجام دا.
به‌بڕوای كه‌وڵۆسی مه‌سرور بارزانی، دیداری گرنگی له بواری پێوه‌ندی دیپلۆماسی و ئاسایش و ئابووری و وزه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ندامانی كۆنگرێس و په‌رله‌مانتارانی وڵاتان ئه‌نجامداوه.
به‌رزان عوسمان ماموستای زانكۆ: جیهان سه‌یری كوردستان ده‌كات وه‌ك فاكته‌رێك بۆ ئاسایشی هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تی به‌رزان عوسمان ماموستای زانكۆ، به ئه‌ڤرۆ نیۆز ڕاگه‌یاند:” گرنگی مه‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌سرور بارزانی له كۆنفڕانی ئاسایشی میونیشن له ئه‌ڵمانیا گرنگییه‌كه له خودی كۆنفڕانسه‌كه‌ییه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان ده‌كرێت، باسكردنه له‌سه‌رئاسایشی ساڵی ئاینده‌ی جیهان وڵاتانی زلهێز تێدابه‌شداری ده‌كه‌ن، مه‌عنین به ئاسایشی جیهانی.
عوسمان زیاتر ده‌ڵێ، وه‌فدی باڵا كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی له پاڵ كۆبونه‌وه‌گشتییه‌كان له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئه‌نجامده‌درێت، توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی زلهێز ئه‌نجامبدات، له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌رار به‌ده‌ست كۆببێته‌وه لێره‌وه هاوپه‌یمانی و ئه‌ومه‌له‌فانه‌ی ده‌یه‌وێت كوردستان بی وروژێنێت ده‌ست پێده‌كات، باس له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه وه‌ك هه‌رێمێكی به‌هێز له ناوه‌نده‌كانی جیهان.
ئیسماعیل هه‌ناره‌ی: كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی وڵاتان پێوه‌ندی دیپلۆماسی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ده‌بات ئیسماعیل هه‌ناره‌ی چاودێری سیاسی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی وت:” له كۆنفڕانسی میونیشن سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دارانی دونیا كۆبوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ، پێگه‌ی دیپلۆماسی كوردستان ده‌رده‌خات، ڕۆژانێك بوو له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 درگاكان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان داخرابوو، كه‌وتبووینه به‌رده‌م هێرشی حه‌شدی شه‌عی و سوپای عێراق، به‌ڵم ئێستا گێشتوینه‌ته‌وه ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی زلهێز پێشوازی له‌سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌مان ده‌كرێت، وه پاپای فاتیكان چاوی به مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌وێت.
هه‌ناره‌ی وتیشی:” بارودۆخی كورد له سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌روه‌پێشه‌وه ڕۆشتووه گرنگی دانی ده‌وڵه‌تانه به هه‌رێمه‌كه‌مان و پێشمه‌رگه به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، وڵاتان به چاوێكی گه‌وره‌وه ده‌ڕواننه كورد و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك مه‌سروور پێوه‌ندی فراوانتری دیپلۆماسی به‌دواداێت.
شیاو سه‌ردار: مه‌سرور بارزانی له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان هاوسه‌نگی ڕاگرت شیاو سه‌رداری شرۆڤه‌كاری سیاسی، به ئه‌ڤرۆ نیۆز ده‌ڵێ:” به‌شداری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونیشن، وه‌ك هه‌رێمێك له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی تر گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ پێگه‌ی كوردستان ، هه‌رێمه‌كه‌مان پاش ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رۆك مه‌سروور له‌گه‌ڵ وڵاتان پێگه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌چێته قۆناخێكی نوێوه، ناو ناوبانگی كوردستان ده‌چێته فه‌رهه‌نگی سیاسی وڵاتانی دنیا ئێستا كوردستان به مۆدێلێكی نوێ حكومڕانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌كات.
سه‌ردار ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌تایبه‌ت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا هاوسه‌نگی ڕاگرت، ڕاگرتنی ئه‌م جۆره باڵانسه پێمان وایه خاڵی به‌هێزی كوردستانه، سیاسه‌تی ئاقلانه‌یه موماره‌سه‌ی ده‌كات زۆر گرنگه له‌م جۆره ڕاگرتنی باڵانسه و خۆیه‌كلای نه‌كردنه‌وه به باری هیچ یه‌ك له وڵاتان.