هه‌ڵه‌بجه: پرسه قه‌ده‌غه‌كرا و داوا له به‌ساڵاچوان و منداڵان ده‌كرێت ڕو له‌مزگه‌وته‌كان نه‌كه‌ن
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
هه‌ڵه‌بجه پرسه و بۆنه ئاینییه‌كان تاكاتێكی نادیرا ڕاگیرا و داوا له منداڵان و به‌ساڵاچوان ده‌كرێت ڕوو له مزگه‌وته‌كان نه‌كه‌ن بۆنوێژ، داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كرێت له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ردانی كه‌ره‌نتینه بكه‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان وخێزانهكهیان.
ئارام شێخ جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” ئه‌مڕۆ 3ی ئازار كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف و قایمقامییه‌ت و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ولێپرسراوی تیمی كۆرۆنا لیژنه‌ی فتوای هه‌ڵه‌بجه، لێپرسراوی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان و چه‌ندین ماموسای ئاینی،و نوێنه‌ری دادگا، بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوینه‌وه چه‌ند بڕیارێكدرا.
ئارام شێخ محه‌ممه‌د ده‌ڵێ، پرسه و بۆنه ئاینییه‌كان تاكاتێكی نادیار ڕاگیران، كه‌سانی به‌ساڵاچوو منداڵان سه‌ردانی مزگه‌وت نه‌كه‌ن له ماڵه‌وه نوێژه‌كانیان بكه‌ن، داواشكراوه له‌وكه‌سانه‌ی له به‌رواری 19/2 مانگی ڕابردووه‌وه له ئێرانه‌وه گه‌ڕوانه‌ته‌وه سه‌رتانی كه‌ره‌نتینه بكه‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و ماڵ منداڵانیان، ئه‌گینا له‌ڕوی ئاینییه‌وه تاوان باردهبن، داواش كراوه لهماموستایانی ئاینی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له جێبه‌جێ كردنی بڕیار و ڕێنماییه‌كانی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێوه‌ندی به‌ته‌واوی لایه‌نه پێوهندیدارهكانهوهههیه بۆ جێبه‌جێ كردنی، بڕیاره‌كان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌یانی 4ی ئازار لیژنه‌ی فتوای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ڕاگرتنی نوێژی هه‌ینی و نوێژه‌كانی تری جه‌ماعه‌ت بده‌ن.